Accessibility links

ئێران دژ بە دانوستاندنەکانی ئەمریکادایە لەگەڵ تالیبانەکانی ئەفغانستان


Ali Shamkhani, Afghanistan
Ali Shamkhani, Afghanistan

کاربەدەستانی باڵای ئێرانی لە رۆژی چوارشەممە ووتیان کۆماری ئیسلامی دژ بە دانوستاندنەکانی وڵاتە یەکگرتووەکاندایە لەگەڵ تالیبانەکانی ئەفغانستان، لە کاتێکدا حکومەتی ئەفغانی و هاووڵاتیانی لە وتو وێژەکاندا بە دوور ڕاگرتوون.

ئەدمیراڵ عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی باڵای ئێران ووتی هەر ستراتیژیەتێک، هەر بریارێک یان پلانێک بە بێ بەشداربوونی هاووڵاتیانی ئەفغانی درووست نییە و شکەست دەخوات.

شەمخانی ووتیشی تالیبانەکان هەموو ئەفغانین و راستیەکە کە بەشێکن لە هاووڵاتیانی ئەفغانی و ناکرێ پشت گوێ بخرێن.

شەمخانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دووا، پاش کۆبۆنەوەی کاربەدەستە باڵاکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستان، چین، هیند، تاجەکیستان، ئوزبەگستان و روسیا لە تاران.

ئەو تاوانباری وڵاتە یەکگرتووەکانی کرد لە هەوڵدان بۆ بە کارهێنانی بارودۆخی ئەفغانستان بۆ پێکهێنانی بارێکی نە ئاسایشی لەسەر سنوورەکانی چین،روسیا و ئێران و ووتیشی دیالۆگ لەسەر ئاسایشی هەرێمی بەڵگەیە لە شکەستی واشنتن بۆ دوور ڕاگرتنی ئێران.

XS
SM
MD
LG