Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: لە حزوری ژەنەراڵی پایزدا


ئەگەر هەر کەسێک تەنها بە یەک شیعری موحەمەد عومەر عوسمان ئاشنابووبێت، دڵنیام لەوەی زانیویەتی کەوتۆتە بەردەم چ دنیابینیەکی شیعریەوە و بە دووریشی نازانم بۆ ماوەیەکی باش هەناسەکانی تێکەڵ بە سروتی ئەو شیعرە بووبن.

"لە غوربەتا" تاقە دیوانەکەی ئەم شاعیرەمان کە لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا کەوتە بەر دیدی خوێنەران، هەتا ئێستاشی لەگەڵدابێت خوێنەر ئامێزی هزری خۆیی بۆ دەکاتەوە.

لە غوربەتا، ئەو دیوانە شیعرییەیە کە هەمیشە لە هەورەبانی ویژدانی شیعردا دەمێنێتەوە، بریتیە لە مانیفێستێک بۆ شیعر و بۆ ژیانی حەمە خۆی.

لەو شیعرانەیدا حەمە عومەر سەروسەودای لەگەڵ خەمێکی قوڵی ڕەنگاڵەییدا کردووە، بە زمانی شیعر ڕاڤەی تەنیایی بۆ کردووین و پێمان دەڵێت مەرج نییە هەموو بێدەنگییەک بە مانای خامۆش بوون بێت و دەشێت لەو بێدەنگیانەدا دەیان گۆرانی بۆ ململانێ لەگەڵ ژیاندا بێنە دەنگ.

لە ململانێکەیدا لەگەڵ ژیاندا حەمە عومەر عوسمان، دواجار بڕیار دەدات مل بە ژیان بدات و بیپێچێتەوە و بە ناخی زەوی بسپێرێت، پاش ئەو هەموو شەڕ و ئاشتیەی لەگەڵ ماناکانی ژیاندا دەیکرد.


میوانی بەرنامە:
فریشتە کەوە، نوسەر و دەرونناس

لە ژیانیدا، هەموو وەرزەکانی ساڵ لای حەمە عومەر پایز بوو، پایز نیشتمانێکی مەلولی دنیای ئەم شاعیرەمان بوو، حەمە و پایز دووانەیەکی لێک دانەبڕاو بوون و دڵی یەکیان دەدایەوە، پایز خەمە گەورە چاو وەنەوشەییەکانی حەمەی لە گەڵای خۆی دەپێچایەوە و حەمەش پایزی کردبووە بەرگی خۆی و شاعیرانە چێژی لە کزە و وەرینی گەڵا و سپێدە و ئێواران و شەوانی پایز دەبینی.

ئایا چ شتێکە وەهای کرد حەمە عومەر عوسمان بۆ هەمیشە لە پایزدا بمێنێتەوە؟

ئایا ئەفسانەی خۆکوشتن لە کەیەوە لای ژەنەراڵی پایز سەریهەڵدا؟

ئایا بێهیوایی لای ژەنەراڵ بووە چ جۆرە ئامڕازێکی مامەڵەکردن لەگەڵ ژیاندا؟

فریشتە کەوە، نوسەر و پسپۆڕی دەرونناسی لە بەرنامەی ژیان لە فەرهەنگدا، وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:29 0:00


XS
SM
MD
LG