Accessibility links

جێمس جێفری سە‌ردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ کاربەدەستان لە هەولێر کۆدەبێتەوە


جێمس جێفری نێردە‌ی تایبە‌تی ئە‌مە‌ریکا بۆ شە‌ڕی دژی داعش و ژمارە‌یە‌ک لە‌ کاربە‌دە‌ستە‌ باڵاکانی ئە‌مە‌ریکا سە‌رە‌دانی هە‌ولێریان کرد و لە‌گە‌ڵ کاربە‌دە‌ستە‌ باڵاکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونە‌وە. سە‌رچاوە‌کان باس لە‌وە‌ دە‌کە‌ن کە‌ هەردوولا جەختیان لە‌ کارکردنی هاوبە‌شی نێوانیان کردۆتەوە لە‌ شە‌ڕی دژی داعش لە‌ ناوچە‌کە‌دا و هەروەها گۆڕانکاریە‌کانی سوریا و عێراق و داواکانی خوپێشاندە‌رانی عێراقییان تاوتوێکردووە‌.

ئازاد جوندیانی بۆ دە‌نگی ئە‌مە‌ریکا دە‌ڵێت "هاتنی ئە‌وانە‌ وڵامدانە‌وە‌یە‌کە‌ بۆ قۆناغە‌کە‌ و ئە‌گە‌ر ئە‌مە‌ بە‌و شێوە‌یە‌ بێت بۆ مامە‌ڵە‌کردنی ئە‌مە‌ریکا لە‌گە‌ڵ پە‌رە‌سە‌ندنە‌کانی ئە‌و بارۆدوخە‌ی کە‌ ئێستا لە‌ ناوچە‌کە‌دا هە‌یە‌ لە‌ ئێران و عێراق و لوبنان و هەتا لە‌ تورکیا و لە‌ سوریا ئاراستە‌کە‌ی بە‌رە‌و کوێ دە‌بێت و ئامادە‌کاری وڵاتێکی وە‌کو ئە‌مە‌ریکا بێت ئامادە‌کاری بۆ ئە‌و مە‌سە‌لانە‌ بکات و ئە‌و ئاراستانە‌ کە‌ ئە‌و پێی وایە‌ دۆخە‌کان بە‌ ئاراستە‌ی کوێدا دە‌رون دە‌بێت دواجار وە‌کو زلهێزێکی گە‌ورە‌ تە‌حە‌کومی تێدا بکات و کۆنتڕۆڵی بکات. " بەرێز جوندیانی گوتیشی "هاتنیان بۆ ئێرە‌ بە‌و مانایە‌یە‌ کە‌ بە‌ پێچە‌وانە‌ی دوو ساڵ لە‌مە‌وبە‌ر پێچە‌وانە‌ی سە‌ردە‌می ڕیفراندۆمە و دواتریشدا کوردستان گرنگی خوی هەیە‌ هیچ وڵاتێک بە‌ زلهێزیشە‌وە‌ ناتوانێت لێرە‌دا‌ ببێتە‌ ئە‌و گە‌مە‌کە‌رە‌ی کە‌ پێویستە‌ هە‌بێت، ئە‌مە‌ نیشانە‌ی ئە‌وە‌یە‌ کە‌ کە‌س ناتوانێت کورد پە‌راوێز بخات هیوادارین ئە‌مە‌ریکا تە‌نیا کورد بە‌ شە‌ڕکە‌رێکی گرنگ نە‌زانێت بە‌ڵکو کورد وە‌کو کارە‌کتە‌رێک بێت لە‌و ناوچە‌یە‌ لە‌ کارە‌ سیاسیە‌کانیش و لە‌ هە‌لومە‌رجە‌ سیاسیە‌کانیش و لە‌م هاوکێشانە‌ی‌ لە‌ناوچە‌دا لە‌ ئارادایە"‌.

نە‌واف ڕە‌شید نوێنە‌ری پارتی یە‌کێتی کوردستانی سوریا لە‌ هەرێمی کوردستان بۆ دە‌نگی ئە‌مە‌ریکا گووتی " هاتنی جێفری وە‌ک پرسێکە‌ کە‌ پێی باش بێت هەرێمی کوردستان ببینێت بۆ چارە‌سە‌ری بارۆدۆخی سوریا، هەرێمی کوردستان ڕۆڵ و کاریگە‌ری خوی هەیە‌ لە‌سە‌ر لایە‌کی سیاسی گرنگ ئە‌نجومە‌نی نشتیمانی کوردیپێش چە‌ند ڕۆژ جە‌نابی سە‌رۆک مە‌بە‌ستی ( مە‌سعود بارزانی سە‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە‌ ) ئە‌نجومە‌نی نشتیمانی کوردی بینیوە‌ لە‌و چوارچێوە‌یە‌دا گفتوگۆ دە‌بێت کە‌ بۆچوونی هەرێمی کوردستان وە‌کو لایە‌نێکی نزیک و دراوسێی سوریاو کاریگە‌ر کە‌ زیاتر لە‌ سێسە‌د هەزار پە‌نابە‌ری سوری لە‌ هەرێمی کوردستانن ئە‌مانە‌ هەموو دە‌بنە‌ بە‌شێکی گرنگی ئە‌و بینین و گفتوگۆیە‌" .

بارزان عە‌لی حە‌مە‌ نووسە‌ر و ڕۆژنامە‌وان سەبارەت بە سەدانەکەی جێفری بۆ هەرێمی کوردستان گوتی " ئە‌و دە‌سە‌ڵاتدارە‌تیە‌ی لە‌م ناوچە‌یە‌ یاخود بە‌گشتی کورد لە‌ ناوچە‌کە‌ یە‌کێکە‌ لە‌و یاریکە‌رانە‌ کە‌ ئیتر لە‌ سە‌رە‌تاوە‌ ڕۆڵی دە‌بێت نە‌ک وە‌کو جارە‌کانی پێشووبە‌ سوتفە‌ داعش هاتە‌ سە‌رمان و بە‌ سوتفە‌ چە‌کمان بۆ هات پێم وایە‌ دۆخە‌کە‌ تە‌نها دۆخێکی سە‌ربازیە‌ و ڕاوێژێکی سە‌ربازی بێت لە‌گە‌ڵ ئێمە‌دا دە‌یکە‌ن کە‌ شتێک لە‌ گۆڕێدا بێت شتە‌کە‌ ڕە‌نگە‌ چاکیش بکە‌وێتە‌وە‌ وە‌ک چوون داعش سە‌رە‌تا بۆ ئێمە‌ چاک کە‌وتە‌وە‌ داعش هات ناوچە‌ ناکۆکە‌کانمان وە‌رگرتە‌وە‌ هەندێک شتی لە‌و بابە‌تە‌ ڕە‌نگە‌ ئە‌مە‌ش بابە‌تێکی لە‌و جۆرە‌ بێت لە‌ کاتێکدا نا ئارامیە‌کانی عێراقیش خوی دە‌رخە‌ری هەندێک شتی نامۆن لە‌ناوچە‌کە‌دا پێم وابێ گرنگی بۆ کورد تە‌نها ئە‌وە‌بێت لە‌ سە‌رە‌تا لە‌ناو شانۆگە‌ریە‌کە‌ ڕۆڵی هەبێت و قسە‌ی لە‌گە‌ل دە‌کرێت تە‌نیا ئە‌وە‌یە‌ کە‌ کورد ئێستا یاریکە‌رێکی باش بێت لە‌ ئایندە‌دا لە‌ نێو ئە‌و بابە‌تە‌ سیاسیانە‌ی لە‌ناوچە‌کە‌ خراب بێت یان باش لە‌سە‌رە‌تاوە‌ تێیدا بێت ‌، هەڵبژاردنی کورد گوزارشتە‌ لە‌وە‌ی ئە‌م هاتنە‌ گوزارشتە‌ لە‌وە‌ی کە‌ ڕووداو گە‌لێکی سە‌ربازی و هە‌واڵگیری یاخود هە‌ر نا ئارامیە‌کی تر لە‌و ناوچە‌کە‌دا ڕووبداتە‌وە‌ لە سە‌رە‌تاوە‌ کوردیش گوێلێگیراوبوو بێت تێیدا واتا پێم وایە‌ گوێگرتنە‌ لە‌ کورد بۆ ئە‌وە‌ی بە‌شداریان پێ بکە‌ن لە‌وە‌ی کە‌ ەە‌رچی ڕوودا لە‌سە‌رە‌تاوە‌ ئە‌وانیش ئاگایان لێ بێت کە‌ پێشتر ئێمە‌ هیچ کاتێک بە‌و ڕووداوانە‌ی ناوچە‌کە‌ ئاگامان لە‌ هیچ نە‌بوو بە‌ سوتفە‌ دە‌کە‌وتینە‌ ناو ئە‌و ڕووداوانە‌وە‌ بویە‌ هاتنی ئە‌و کابرایە‌ بۆ ئێرە‌ و قسە‌کردنی لە‌گە‌ڵ بە‌رپرسە‌ ئە‌منی و سە‌ربازیە‌کانی ئێمە‌ لە‌گە‌ڵ حکومیە‌کانی ئێمە‌ دە‌لالە‌تی ئە‌وە‌یە‌ کە‌ کورد گفتوگۆیە‌کی لە‌گە‌ڵ دە‌کرێت لە‌ ئایندە‌دا."

شایانی باسە ئە‌مڕۆ دوو کە‌ناڵی هەرێمی کوردستان لە‌و شوێنە‌ ئامادە‌بوون کە‌ جێمس جێفری ئامادە‌بوونی هەبوو و ڕوماڵی سەردانەکەیان دە‌کرد ڕۆژنامە‌نووسان و دە‌زگاکانی ڕاگە‌یاندنیش بە‌ردە‌وام ڕە‌خنە‌ی ئە‌وە‌ دە‌گرن کە‌ ئە‌وانە‌ی ڕێکخە‌ری کاروباری میدیایین جیاوازی لە‌ بانگهێشتنی کە‌ناڵە‌کان دە‌کە‌ن بویە‌ داوای ئە‌وە‌ دە‌کە‌ن کە‌ چیتر ئە‌و جیاوازیە‌ی لە‌ بانگهێشتکردنە‌کە‌ بۆ چە‌ند کە‌ناڵێکی دیاریکراو نە‌بێت و هەموویان وە‌ک یە‌ک سە‌یر بکرێن لە‌ ڕۆماڵکردنەکاندا لەو بارەیەوە هێمن بابان لە‌ کۆمە‌ڵە‌ی بە‌رگری لە‌ ئازادی ڕۆژنامە‌نووسی لە‌ عێراق بۆ دە‌نگی ئە‌مە‌ریکا گووتی"میدیا لە ھەرێمی کوردستاندەستەویەخەی دەیان گرفت بووەتەوە ، لەنێویاندا دەستنەخستنی زانیاری و قۆرخکردنی زانیاریی گشتی و میری بۆ چەند دەزگایەکی حزبی دەسەڵاتدار، ئەوەی ئەمڕۆ لە سەردانەکەی جیمس جیفری بینرا کە تەنھا دوو میدیای یەک حزبی دەسەڵات ئامادەی بوون و گواستیانەوە مشتێکی ئەو خەروارەیە کە پاشخانی کەبتی میدیای دیکە و تەعزیم و یەقدیسی میدیای دەسەڵات دەیتاشێ. عەقڵییەتیڕابەرایەتیکردنی حزببۆ حکومەتلە چوارچێوەی بەرتەسکیی حزبیدەرنەچووەکە حزب ھێشتا پێی وایە لەسەروو حکومەت و دەوڵەتەوەیە، ئەمەش میدیای دەرەوی حزب یان تاڕاددەیەک دوورە حزبی خستووەتە ژێر گەمارۆیەکی خنکێنەری نەبوونی زانیاری و بایکۆتکردنی لە کاروباری گشتی.

XS
SM
MD
LG