Accessibility links

ئەمەریکا و ئێران ئاڵوگۆڕی زیندانیان دەکەن لە مامەڵەیەکی دیپلۆماسی زۆر دەگمەندا


شوی وانگ لەگەڵ خێزانەکەی
شوی وانگ لەگەڵ خێزانەکەی

ئێران و ئەمەریکا مامەڵەیەکی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانیان لە ڕۆژی شەممە ئەنجام دا کە تیایدا زانایەکی ئێران کە لەلایەن ئەمەریکاوە دەستگیر کرابوو ئازاد کرا، ئەمەش پێشکەوتنێکی دەگمەنی دیپۆماسییە لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بەرهەڵستە لەمێژینەیەی کە لەوەتای سەرۆک ترامپ دەستبەکار بووە پەیوەندییەکانی نێوانیان خراپتریش بوون بە تایبەتی لەماوەی چەند مانگی ڕابوردوودا.

لەو ئاڵوگۆڕکردنەی کە لە زوریخی سویسرا ئەنجام درا، کاربەدەستانی ئێرانی شیوی وانگی خوێندکاری ماستەری ئەمەریکای بە ڕەچەڵەک چینیان ئازاد کرد کە لە ساڵی 2006 وە لە تاران بە تاوانی سیخوڕیکردن دەستگیر کرابوو، لەبەرامبەریشدا ئەمەریکا زانای ئێرانی مەسعود سولەیمانی ئازاد.

سەرۆک ترامپ گوتی شیوی وانگ دەگەڕێتەوە ئەمەریکا. کاربەدەستێکی ئێرانیش پشتڕاستیکردەە کە مەسعود سولەیمانی ئازاد کراوە.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران IRNA گوتی وەزیری دەرەوە محەمەد جەواد زەریف لە زوریخ پێشوازی لە سولەیمانی کردووە. هەروها ئاژانسەکە گوتشیە چاوەڕوان دەکرێت سولەیمانی لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو بگەڕێتەوە بۆ ئێران.

لە بەیاننامەیەکیشدا کۆشکی سپیدا، ترامپ هیچ ئاماژەیەکی بە ئازادکردنی سولەیمانی نەکردووە تەنها سوپاسی حکومەتی سویسرای کردووە بۆ هاوکاریکردن لە وتووێژەکان بۆ ئازادکردنی وانگ.

لە کاتێکدا ئاڵوگۆڕکردنەکە سەرکەوتنێکی دەگمەنە بۆ هەردوو وڵات، بەڵام هاوکاتیشە لەگەڵ فشارە ئابورییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران و ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران کە بوون بەهۆی کوشتنی بەلایەنی کەم 200 کەس.

XS
SM
MD
LG