Accessibility links

حازم مەجید ناجی: دروشمی "نیشتمانم دەوێت" ئاماژەیە بەوەی خۆپیشاندەران لە ڕێبەرانی سیاسی هوشیارترن


هەڵبژاردن و پرۆسەکانی هەڵبژاردن لە وڵاتانی جیهانی سێهەمدا و بە تایبەتیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوام مشتومڕیان لەسەر بووە.

هەمیشەش ڕووبەرە بەرفراوانەکەی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان بووە هاوکاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن و هاوکاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانیش.

لە وڵاتێکی وەک عێراقدا یەکێک لە داوا سەرەکییەکانی خۆپیشاندەران لەو شەپۆلە ناڕەزاییەی لە سەرەتای مانگی دەی ئەمساڵەوە شار و شارۆچکەکانی ناوەڕاست و باشوری وڵاتەکەی گرتبووەوە، چاکسازی کردن بووە لە یاساکانی تایبەتن بە هەڵبژاردن.

ڕۆژی پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق وەک بەشێک لەو هەوڵانەی بۆ چاکسازی دەدرێن لە وڵاتەکەدا، بەرنوسی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد.

حازم مەجید ناجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی ڕێبازی نیشتمانی دەڵێت ئەم یاسا نوێیەی کۆمیسیۆن زۆر باشترە بە بەراورد لەگەڵ یاساکەی پێشوودا، و دەشڵێت بەپێی ئەم یاسا نوێیە حەوت دادوەر دادەنرێن بەو مەرجەی دادوەری پلە یەک بن و دووئەندامەکەی تریش لە ئەنجومەنی شورای دەوڵەتەوە هەڵدەبژێردرێن.

بەڕێز مەجید دەڵێت مەرجی تریش هەن بەسەر ئەندامانی نوێی کۆمیسیۆنەوە و دیارترینیان ئەوەیە دەبێت ئەندامانی کۆمیسیۆن بێلایەن بن و ئەگەریش سەلمێندرا یەکێک لە ئەندامەکان بێلایەن نییە ئەوا لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و بە یاساش سەودای لەگەڵدا دەکرێت، دەشڵێت کاری ئەم کۆمیسیۆنە نوێیە لەژێر سەرپەرشتی ئەنجومەنی دادوەراندا و هەروەهاش لەژێر چاودێری ئەنجومەنی نوێنەراندا دەبێت.

ئەم ئەندام پەرلەمانەی عێراق باسیش لەو هۆکارانە دەکات کە بوونەتە مایەی ئەوەی ڕێژەی بەشداربووان لە هەڵبژاردنەکاندا کەم بێت، وەک دەڵێت نەبوونی بڕوا و متمانە بە یاسا و بە کۆمیسیۆنیش یەکێکە لە هۆکارەکان، چونکە دەنگدەر نازانێت ئایا دەنگەکەی بەو شێوەیەی کارتی دەنگدانەکەی پڕ کردۆتەوە ئەژمار دەکرێت یان دواتر ئەو دەنگە دەگۆڕن.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ حازم مەجید فەرەج، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:27 0:00


XS
SM
MD
LG