Accessibility links

ژنێکی ئێرانی لە دادگایەکی ئەمەریکا سکاڵا لەسەر حکومەتی ئێران تۆمار دەکات


چالاکوانێکی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئێرانی کە بۆ هەڵمەتەکانی دژ بە سەرپۆش یان حیجابی زۆرەمڵێ بۆ ژنان ناسراوە، لە دادگای فیدراڵی ئەمەریکا سکاڵای لەسەر ئێران تۆمار کردووە.

مەسیح عەلینژاد ڕۆژی دووشەممە داوای قەرەبووی کرد و دەڵێت هەڵمەتێک هەراسانکردن بە ڕێبەرایەتی حکومەت خۆی و خێزانەکەی کردووە بە ئامانج.

ئەم سکاڵایە لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران هاتە ئاراوە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لە ئێران سەری هەڵداو بە پێی ڕاپۆرتەکان بەلایەنی کمە 208 کەس لەو خۆپیشاندانانەی مانگی 11 دا کوژراون.

تەنانەت بەر لە ئەو نائارامییانەش، دەسەڵاتداران لە ئێران ڕایانگەیاند هەر ژنێک ڤیدیۆ بۆ هەڵمەتەکەعەلی نژاد " چوارشەممەی سپی" دژ بە سەرپۆشی بەزۆر بنێرێت ئەوا شیانی هەیە ڕووبەڕووی سزای 10 ساڵ زیندانی کردن ببێتەوە.

نوێنەری ئێران بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو ڕووداوە نەدا.

XS
SM
MD
LG