Accessibility links

عیزەت شابەندەر: بەعسیەکان هاتونەتەوە عێراق و پارەیان هەیە و پارە دابەش دەکەن


عێراقییەکان بە وردی لە قۆناغی پاش دکتۆر عادل عەبدولمەهدی، سەرەک وەزیر دەڕوانن و دەخوازن بزانن چی لە وڵاتەکەیاندا دەگوزەرێت.

عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری دێرینی عێراقی دەڵێت هیچ نکوڵییەک ناکرێت لەوەی تەواوی داواکانی خۆپیشاندەران داوای ڕەوان، بەڵام وەک دەڵێت ئەوەی جێی نیگەرانییە، دزەکردنی هەندێک لایەنی سیاسییە بۆ ناو خۆپیشاندەران.

بەڕێز شابەندەر دەڵێت هێزی ڕاستەقینەی سیاسی هەن لەناو وڵاتەکەدا دەخوازن لە ڕێی ئەم شەپۆلی ناڕەزایەتیەوە کێشەکانی خۆیان لەگەڵ ڕکابەر و نەیارەکانیاندا یەکلابکەنەوە، وە دەشڵێت لایەنی بیانیش هەن دەخوازن دەست بگرن بەسەر ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان و هەروەهاش دەست بگرن بەسەر ئەنجامەکانیدا، وەلێ وەک بەڕێز شابەندەر جەختی لێدەکاتەوە ئەمانە بە هیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی هەژاران و ستەم لێکراوان و خەڵکی برسیدا نین، بەڵکو تەنها بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانی خۆیانە و هیچی تر.

ئەو لایەنانە کێن؟

عیزەت شابەندەر دەڵێت پارتی بەعسی سەدامی، حزبی شیوعی، تەیاری مەدەنی، هێزی تریش هەن بە ڕوخسارێکی ئاینیەوە دەرکەوتوون، دەشڵێت ئێستا دوو جۆر لایەنی سیاسی هەن لە عێراقدا، بەشێکیان لە فەرمانڕەوایەتی وڵاتەکەدان و شکستیان هێناوە، بەشێکی تریشیان لە سێرەدان و چاودێری دەکەن.

ئایا بەعسییەکان هیوای گەڕانەوەیان هەیە بۆ پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا؟

بەڕێز شابەندەر دەڵێت لەمڕۆدا کە بەعسییەکان لە وڵاتێکی ناوچەکەدا یان لە وڵاتێکی زلهێزی وەک ئەمریکادا سوچێک دەگرن، هیوایەکیان دەدرێتێ بۆ گەڕانەوە و دەشڵێت خەیاڵیان هەیە و بیر لە گەڕانەوە دەکەنەوە و باس لە هیوایەکی تەواو دەکەن بۆ ڕوخاندنی ئەم ئەزمونەی ئێستا لە عێراقدا کە ئەزمونێکی لاواز و لەرزۆکیشە.

کێ پۆستی سەرەک وەزیر وەردەگرێت؟

عیزەت شابەندەر دەڵێت، هەر کەسێک دەستنیشان بکرێت و بەو پۆستە قایل بێت، ئەوا خوای گەورە یارمەتی بدات، چونکە لە سەروەختێکی زۆر قورسدا ئەو ئەرکە لە ئەستۆ دەگرێت، ئەرکێکە تا ئەوپەڕی ڕادە گەورە و گرنگیشە.

بەڕێز شابەندەر دەڵێت ئەزموونەکانی ئەم دوو مانگەی ڕابردوو، هاوڕاییەکی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا دروستکردووە و هاوڕاییەکە دەبێتە ئاڕاستەی نوێی کارکردنیان کە ئیتر بۆ لەمەودوا ئەو کەسەی بۆ پۆستی سەرەک وەزیر کاندید دەکرێت، نایخەنە بەردەم کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکاشەوە.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری دێرینی عێراق، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:33 0:00


XS
SM
MD
LG