Accessibility links

توێژینەوە: نەوجەوانانی وەرزش ناکەن ئەگەری تووشبوونی گرفتی دڵ و مێشکیان هەیە


جنێف / لەندەن (ڕۆیتەرز) – توێژینەوەیەک بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوکرایەوە ئاگاهی دەدات لەوەی نەوجەوانان لە جیهاندا تەندروستی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە بە وەرزش نەکردن، کە بەلانی‌کەمەوە مەترسی قەڵەوی و نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان ناهێڵێت.

توێژینەوەکە لەسەر بنەمای ئاماری 1.6 ملێۆن کەس کراوە لە 146 وڵات و دەرکەوتوە زیاتر لە 80%ی نەوجەوانانی تەمەنیان لە نێوان 11 بۆ 17 ساڵە پابەندی ڕێنمایەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی نەبوون بە ئەنجامدانی وەرزش بەلانی‌کەمەوە ڕۆژانە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر.

"ڤێۆنا بۆڵ" شارەزای چالاکی تەندروستی و بەشداری توێژینەوەکە ووتی " هەر 4 نەوجەوان لەکۆی 5 ناتوانن چێژ و سوود لە تەندروستی جەستە و مێشک وەرگرن کە لە ئاکامی چالاکی جەستە بەدەست دێت".

هەروەها "ڤێۆنا" داوای لە داڕێژەرانی سیاسەتی جیهان کرد "لەپێناو تەندروستی لاوان و نەوەی داهاتوو هەوڵبدەن".

لەسەر ئاستی جیهان کچان بەڕێژەی 78% چالاکیان کەمترە بەبەراورد بە کوڕان کە بەڕیژەی 85%یە. توێژینەوەکە لەسەر ئەو نەوجوانانە بوە لە نێوان ساڵانی 2001 تا 2016 خوێندکاربوون، توێژەرەوان دەڵێن هیچ ئاماژەیەک نیە ئەو ڕەوتە گۆڕانکاری لەوکاتەوە بەسەردا هاتبێت.

"لین ڕایلی" شارەزای نەخۆشیە نەگوازراوەکان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و بەشدار لە توێژینەوەکە ووتی "ئەو سستیە لەوانەیە لەبەشێکدا پەیوەست بێت بە فراوانبوونی تەکنەلۆجیای دیجتاڵ کە هۆکارە لاوان کاتی زیاتر بە تەلەفوون و کۆمپیوتەر و ئەو جۆرە ئامێرانەوە بەسەر دەبەن".

لەسەر ئاستی وڵاتان ڕێژەی ئەو نەوجوانانەی ئامانجی وەرزشی دیاریکراو ناپێکن، بۆ نموونە لە بەنگلادش 66% و لە کۆریای باشور 94%.

توێژینەوەکە روونی دەکاتەوە ڕێژەی قەڵەوی لەنێوان نەوجەوانانی وڵاتەیەکگرتوەکاندا بەرزبۆتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی خۆراک دەخۆن ئاستی شەکر و خوێی زۆرە، هەرچەندە لەوەتای ساڵی 2010وە پلانی نیشتمانیی هەیە هانی وەرزشکردن دەدات.

توێژینەوەکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کە لە گۆڤاری تەندروستی "لانسێت"دا بۆ منداڵان و نەوجەوانان بڵاوکراوەتەوە دەڵێت زۆر لە جۆرەکانی وەرزش لە وڵاتەیەکگرتوەکاندا دانراوە بۆ ڕاکێشانی کوڕان زیاتر لە کچان. سستیش لەنێوان کچاندا لەو وڵاتە گەیشتۆتە 81% بەرامبەر 64% بۆ کوڕان.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت وەرزشکردن بە گرووپ سوودی تەندروستی زیاترە، لەوانە باشترکردنی توانای دڵ و سی و ماسولکە و تەندروستی ئێسک و کاریگەری ئەڕێنی لەسەر کێش هەیە.

دوا مێچکەی یەکشاخی سۆمەترە لە مالیزیا مردار دەبێتەوە

کوالالەمبور (ڕۆیتەرز) – دوا مێچکەی یەکشاخی سۆمەتری لە مالیزیا مرداربوویەوە، ئەوەی ڕۆژانێک بوو لە ئاسیادا بەتایبەتی لەڕۆژهەڵاتیدا بەگروپی بچوک دەژیان و بەناوچەکەدا بڵاوبوون.

دوا مێچکە ناوی (ئیمان) بوو، لەتەمەنی 25 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە ولایەتی سەباح لەدورگەی بۆرینۆ گیانی لەدەستدا، لەوێ لەساڵی 2014ەوە کە دەستگیرکرابوو لەپارێزراوی سروشتیدا لەژێر چاودێری و چارەسەردا بوو.

"ئۆگەستین تۆجا" بەڕێوەربەری ژیانی کێوی لە ولایەتی سەباح ووتی "مردنی ئیمان کتووپڕبوو، چاوەڕوان نەبووین بەو خێراییە گیان لەدەستبدات، دەمانزانی سەرەتای سەرهەڵدانی ئازار بوو لەجەستەیدا".

مالیزیا ڕایگەیاند یەکشاخی سۆمەتری لەساڵی 2015ەوە لەو وڵاتە بوونی نەماوە، دوا نێری یەکشاخی سۆمەتری لە مالیزیا لەمانگی 5دا مرداربوویەوە.

بەپێی خەمڵاندنی بەرپرسانی ژینگەپارێزی لەئێستادا نزیکەی 30 بۆ 80 یەکشاخی سۆمەتری دەژین، زۆرینەیان لە دورگەی سۆمەترەی ئەندۆنیسیان و بەشی ئەندۆنیسیا لە دورگەی بۆرینۆ.

مالیزیا لەوەتای ساڵی 2011ەوە هەوڵ دەدات لەوانەی ماون، ژماری یەکشاخەکانی سۆمەترە زیاترکات، بەڵام تائێستا هەوڵەکانی بێئاکامە.

بەهۆی سورێژەوە لە ساموا، دوای هەفتەیەک گیان لەدەستدان دەبێت بە دووئەوەندە

ملبۆرن (ڕۆیتەرز) – وەرزارەتی تەندروستی دورگەی ساموا لەئۆقیانوسی ئارامدا ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبونەکان بەنەخۆشی سورێژە لە هەفتەی ڕابردوودا تا یەکشەممە دوا ڕۆژی مانگی 11، بۆتە 2 ئەوەندە و گەیشتۆتە 3530 تووشبوون، ژماری گیان لەدەستدانیش 48، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو 20 کەس بوو.

ساموا لەئیستادا لەدۆخی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیکەدایە دوای ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهەبوونی توانا بەتەنها کووتانی 31%ی دانیشتوانی.

حکومەت بەرنامەی کووتانی بەزۆری لە 20مانگی 11دا دەستپێکرد، دوای ڕاگەیاندنی باری نائاسایی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە. وەزارەتی تەندروستی لە بڵاوکراوەیەکدا ووتی لەوکاتەوە 57132 کەس کووتراون.

لەئێستادا لەودورگەیەی ژماری دانیشتوانی 200 هەزار کەسن و دەکەوێتە باشوری هێڵی کەمەرەی زەوەی لەنێوان هاوایی و نیوزلەندا، قووتابخانەکان و زانکۆکان داخراون، گردبوونەوەی گشتی قەدەغەکراون.

لەو48 کەسەی گیانیان لەدەستداوە 44یان منداڵان لەخوار تەمەنی 4 ساڵانەوەن. لەڕۆژی شەممەشەوە 173 تووشبوونی نوێ تۆمار کراوە و 4 کەس مردوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:14 0:00


XS
SM
MD
LG