Accessibility links

دەست لەکارکێشانەوەکەی سەرەک وەزیری عێراق


پەرلەمانی عێراق نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی سەرەک وەزیری عێراقی پەسەند کرد.

دوای وتارەکەی ڕۆژی هەینی ڕابردووی مەرجەعیەتی شیعەکان، دکتۆر عادل عەبدولمەهدی ڕایگەیاند نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی دەنێرێت بۆ پەرلەمان و ڕۆژی شەممەش لە کۆبوونەوەکەیدا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا گوتوویەتی دەست لەکار کێشانەوەکەی وەک هەوڵێکە بۆ هێورکردنەوەی شەقامی عێراقی.


ئەحمەد ئەلجبوری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی ئەلتەمەدون دەڵێت دەست لەکارکێشانەوەکەی دکتۆر عادل عەبدولمەهدی زۆر زۆر دواکەوت.

ئەم دەست لەکارکێشانەوەیەی سەرەک وەزیری عێراق وەهای کردووە گەشبینیەکیش بە دوای خۆیدا بێنێت لەناو پەرلەماندا.

موحەمەد ئەلکەربولی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی هاوپەیمانێتی هێزە عێراقییەکان دەڵێت کرانەوەی یەکێکە لە دەرگاکان بۆ سەرلەنوێ کێشانەوەی نەخشەی سیاسی عێراق.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکانی لەگەڵ بەڕێز ئەلجبوری و بەڕێز ئەلکەربولی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:43 0:00


XS
SM
MD
LG