Accessibility links

هەڵگورد سەمەد: ئەوروپییەکان پێیانوایە تورکیا مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایشیان


تورکیا هاوپەیمانە دێرینەکەی ناتۆو دووهەمین هێزی لەشکری ئەو هاوپەیمانیەتییەکە؛ بەڵام گومان لەسەر پەیوەندییە بەهێزەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ روسیا و کڕینی سیستمی موشەکی ئێس 400 روسی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و لەشکرکێشی و داگیرکارییەکانی بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سوریا و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا و لە وڵاتەکەی خۆشیدا تێکڕا درزی خستۆتە نێوان ئەندامانی ناتۆ و تورکیاوە. هەرچەند تا ئێستا تاوسەندنی ئەو رەخنەو گومانەنە لەسەر تورکیا و ئەردۆغان نەبونەتە هەڵوێستەی رژد بەڵام بوونەتە وروژاندنی چەندین پرسیار و گومان و ململانێ لەو بارەیەوە.

ئەم ناکۆکییە بەر لەهەفتەیەک لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتیەکە لە لەندەن لەسەروەختی یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی ناتۆوە سەرچاوەی گرتووە، ئاماژەیەکە لەسەر ناکۆکییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن سەبارەت بە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە باکووری سوریا.

نوێنەرانی وڵاتانی هاوپەیمانێتی ناتۆ هەوڵدەدەن ڕەزامەندی هەموو وڵاتانی هاوپەیمانێتیەکە وەربگرن سەبارەت بە پلانی ناتۆ بۆ بەرگریکردن لە پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتیڤیا و ئیستۆنیا لە حاڵەتێکدا ئەگەر ئەو وڵاتانە ڕووبەڕووی هێرشی ڕووسیا ببنەوە. لەم حاڵەتەدا بەبێ ڕەزامەندی تورکیا بارودۆخەکە قورستر دەبێت بۆ هاوپەیمانێتیەکە تاوەکو بەرگرییەکانی لەم وڵاتانەدا بەخێرایی زیاد بکات.

سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی بە ڕۆیتەرزی وتبوو " تورکەکان گەلانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا وەکو بارمتە دەگرن بەوەی کە ئەم پلانە سەربازییە پەسەند ناکەن تاوەکو خۆیان شتێکیان دەست نەکەوێت."

سەرچاوەیەکی دیکە ئەم ڕەفتارەی تورکیا بە ئاستەنگ دادەنێت لەکاتێکدا هاوپەیمانێتی ناتۆ هەوڵدەدات بیسەلمێنێت کە یەکگرتوون دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ گومانی کرد لە یەکگرتوویی هاوپەیمانێتیەکە و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆنیش وتی هاوپەیمانێتی ناتۆ " مێشکی مردووە ".

سەبارەت بە کۆی پرسی ئایندی توورکیا لە ناتۆ و رەخنەکانی یەکێتی ئەوروپا لەتورکیا ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتوێژی لەگەڵ رۆژنامەوانی کورد لەپاریس هەڵگورد سەمەددا سازکردووە.....

هەڵگورد دەڵێت "پەیوەندی نێوان تورکیا و ئەروپا ساڵانێکی زۆرە پەیوەندییەکی ناچارییە."

هاوکات دەشڵێت "لەناو رایگشتی و میدیاکانی فەڕەنساو دەستەبژێری سیاسیدا تورکیا یارییەکی ترسناک دەکات."

سەبارەت بە پەیوەندی تورکیا بە ئیسلامییەکانەوە هەڵگورد سەمەد دەڵێت "تورکیا و قەتەر گروپێکیان دروستکردووە و کاردەکەن لەسەر هێزە ئیسلامییەکان کە ئیخوانەکان و چواردەوری ئەوانن لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ئەوروپا و تەنانەت لەئەمریکاش لەهەموو ئەو وڵاتانە یارمەتیان دەدەن."

هاوکات هەڵگورد دەشڵێت "ئەوروپییەکان پێیانوایە تورکیا مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:25 0:00


XS
SM
MD
LG