بەهۆی سێ تەقینەوە لە شاری کەرکوکی باکوری عێراق بەلایەنی کەم 16 کەس بریندار بوون. هەندێک سەرچاوەش ئاماژە بەوە دەکەن کە سێ کەسیش لەو هێرشانەی ڕۆژی شەممە کوژراون بەڵام لایەنە ئاسایشیەکان پشتڕاستیان نەکردۆتەوە.
پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کەرکوک دڵشاد ئەنوەر پێی ڕاگەیاندین هەر سێ تەقینەوەکان بە دووای یەکدا ڕوویانداوە.
ئەم تەقینەوەکان ترس و دڵەڕاوکێی لەلای دانیشتوانی شارەکە دروست کردووە. ژمارەیەک لە دانیشتوانی شارەکە کاتێک بۆ پەیامنێرمان دڵشاد ئەوەر قسەیان کردووە ئاماژەیان بەوە کردووە " دەترسن ئەم تەقینەوانە سەرەتایەک بێت بۆ ئاڵۆزبوونی ڕەوشی شارەکە" ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەنگی زیادبوونی جموجۆڵەکانی داعش لەو ناوچەیە هەیە.
هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکان نەگرتۆتە ئەستۆ.