Accessibility links

دکتۆر ڕیاز ئەلمەسعودی: دەبێت سەرەک وەزیری نوێ و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەستێوەردانی دەرەکی لە وڵاتەکەدا ڕەتبکەنەوە


سەرەک وەزیری عێراق دەڵێت نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەی دەنێرێت بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی وەک وەڵامێک بۆ داوای مەرجەعیەتی شیعەکان.

ڕۆژی هەینی ئۆفیسی ئایەتوڵا عەلی سیستانی، ڕێبەری باڵای شیعەکان لە وتاری ڕۆژی هەینیدا جەختی کردۆتەوە لەوەی ئەرکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە چاو بە بژارەکانی خۆیدا بخشێنێتەوە بۆ حکومەت، بەو پێیەی بەرژەوەندی عێراق دەیخوازێت.

دوابەدوای ئەو وتارە لە ڕاگەیاندنێکدا دکتۆر عادل عەبدولمەهدی، سەرەک وەزیری عێراق دەنوسێت وەک وەڵامێک بۆ ئەو داوایەی مەرجەعیەت و خێراکردن و ئاسانکردنی پرۆسەکە، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی دەخاتە بەردەستی پەرلەمانی عێراق.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئایا سەرەک وەزیری ئایندە دەتوانێت چیی زیاتر بکات کە عەبدولمەهدی و سەرەک وەزیرەکانی پێشووتری عێراق نەیانتوانیوە بیکەن؟

دکتۆر ڕیاز ئەلمەسعودی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی سائیرون دەڵێت، پێویستە سەرەک وەزیری داهاتوو مەرجەکانی خۆی بەسەر لایەنە سیاسییەکان و بەسەر ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا بسەپێنێت و ناشبێت ئەو پۆستە وەربگرێت ئەگەر بزانێت ناتوانێت ئەرکەکانی خۆی وەک عێراقییەک بۆ هەموو عێراق بەجێبگەیەنێت، نەک تەواوی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بخاتە خزمەت لایەنێک یان پێکهاتەیەکەوە، دەشڵێت هەروەها سەرەک وەزیری نوێ دەبێت وابەستەی دەستوری عێراق بێت و دەستبەجێ دەست بکات بە هەنگاوەکان بۆ چاکسازی بەوپێیەی شەقامی عێراقی داوای دەکات.

دکتۆر ئەلمەسعودی دەڵێت لەمڕۆی عێراقدا، خزم خزمێنە و گەندەڵی و بەرتیل و بەرتیلکاری گەیشتونەتە ئاستێک کە جومگەکانی دەوڵەتی عێراقی تێکشکاندووە.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ دکتۆر ڕیاز ئەلمەسعودی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:59 0:00

XS
SM
MD
LG