Accessibility links

پۆڵا بۆزان: شەرمە ژنی کورد لەکەمپی مەخمور مناڵیان ببێت و مناڵەکانیان بمرن


ژنان لە کەمپی مەخمور

رێکخراوێکی نێودەوڵەتی دەڵێت حکومەتى هەرێم هەڕەمەکیانە گەمارۆى خستۆتە سەر کامپى مەخمور، ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی جیهانی رایگەیاند بوو هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی مانگی حەوتی ئەمساڵەوە بە شێوەیەکی هەرەمەکیانە گەمارۆیان خستۆتە سەر کامپی مەخمور لەئەنجامی ئەو گەمارۆیە، ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانی کامپەکە کارەکانیان لەدەستداوەو بە ئاستەنگ دەستیان بە نەخۆشخانەکان دەگات و بەهۆی رێگریكردن لە ژنانی دو گیان بە گەیشتن بە نەخۆشخانە دوو منداڵ لەبارچون.

سارا لی ویستن، بەڕێوەبەری بەشی خۆرهەڵاتی ناوڕاست لە ڕێکخراوەکە وتی"بەرپرسانی ‌حکومەتی هەرێم ناتوانن سزای هەمو دانیشتوانی ناو کامپەکە بدەن تەنها لەبەرئەوەی له‌وانه‌یه‌ كه‌ هەندێکیان لایەنگیری پەکەکە بكه‌ن لەکاتێکدا هیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەستدانیە کە ئەم کەسانە تاوانێکیان ئەنجامدابێت."

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە وەڵامی راپۆرتی هیومان رایتس وۆچ داوەتەوە و دەڵێت " ئەو قوتابیانەی کە نیشتەجێى کەمپی مەخمورن و لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەخوێنن رۆژانە بەشێوەیەکی ئاسایی هاتوچۆی خۆیان دەکەن، دەشڵێت، "بە هیچ شێوەیەک رێگرییان لێنەکراوە".

کەمپی مەخمور کە 60 کیلۆمەتر لە باشوری هەولێر دورە، لە ئێستادا 12 هەزار کەسی تێدایە، زۆرینەیان ئەو ئاوارە کوردانەی تورکیان کە ساڵی 1993دا بەهۆکاری شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە لە گوندەکانیان ئاوارەبون، ساڵی 2011 دا بەغدا بە هاوکاری نەتەوەیەکگرتوەکان مافی پەنابەری کاتی بەخشی بەو ئاوارانە و بەفەرمی کامپەکە بوبە شوێنی مانەوەیان.

ئاسۆ جەبار بۆ پتر وردبوونەوە لەراستییەکان و زانیاری زیاتر لەبارەی بارودۆخی کەمپی مەخمورەوە وتوێژی لەگەڵ ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندی کەمپەکە کرد بەناوی پۆلا بۆزان بۆ دەنگی ئەمریکا.....

پۆڵا دەڵێت "شەرم و مەخامبنە ژنی کورد لەبەردەم دەرگای کۆنترۆڵی حکومەتی کوردستان مناڵیان ببێت و مناڵەکانیان بمرن."

هاوکات دەشڵێت "ژمارەکە زیاترە لەمەخمور رێ لەپێنج خانم گیراوە کە لەسەروەختی مناڵبووندا مناڵەکانیان لەدەستداوە."

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:16:32 0:00



XS
SM
MD
LG