Accessibility links

کۆریای باکوری تاقیکردنەوەیەکی نوێی موشەک ئەنجام دەدات


کۆریای باکور تاقیکردنەوەیەکی تری ناوکی ئەنجام داوە تەنها چەند هەفتەیەک بەر لە دووا مەوڵەتی کۆتایی ساڵ بۆ وتووێژی ناوکی.

لەشکری کۆریای باشور دەڵێت کۆریای باکور دوو موشەکی لە باشوری هەرێمی هامکیۆنگەوە بەرەو دەریا لە کەناری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی لە کاتژمێر 5 ی ئێوارە بە کاتی جۆجێهی هەڵداوە.

کاربەدەستانی ژاپۆن دەڵێن ئەو موشەکانە وا دیارە تاقیکردنەوەیەکی تری ناوکی بێت و بەوەناچێت کەوتبێتە زۆنی ئابوری ژاپۆنەوە.

ئەم تاقیکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە کۆریای باکور فشارەکانی توندتر دەکات بەر لە دووا مەوڵەتی کۆتایی ئەم ساڵ بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەیکا کە تاوتوێی زیاتر لەسەر وتووێژی ناوکی بکەن.

لە مانگی ڕابوردوو کۆریاری باکور لە وتووێژێکدا لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کشایەوە و واشنتنی تاوانبار کرد بۆ تێکچوونی وتووێژەکان. لەو کاتەوە پیونگیاند هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی ناوکی یان موشەکی دوور هاوێژ دەکات.

XS
SM
MD
LG