Accessibility links

د. خالد خەیاتی: ئێران کەوتۆتە قۆناغی دەوڵەتی مرۆڤخۆرەوە


لە پاش ئەوەی کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەسەڵاتدارانی ئێران نرخی سوتەمەنیان نزیکەی لە سەدا 50 بەرزکردەوە، ناڕەزاییەکی زۆری لەسەر شەقام لێ کەوتەوەو دەست بەجێ ئەو ناڕەزاییانە گۆڕان بۆ خۆپیشاندانی سیاسی و تیایدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی دەسەڵاتداران دەکرا.

شارەزایان دەڵێن ڕێبازی ئەو پەڕەی فشاری ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بەشێکە لە هۆکارەکانی تێکچوونی باری ئابوری لە ئێراندا.

دکتۆر خالد خەیاتی مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی لین شۆپینگی سوید لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەو سزا ئابوریانەی کە ئەمەریکا سەپاندوونیەتی بەسەر ئێراندا بۆتە هۆی تێکدانی بالانس لەو وڵاتەدا و " ئێران چیتر دەوڵەتێکی ڕاند نیە بەڵکو بۆتە دەوڵەتێکی مرۆڤخۆر و بۆ ئەویە بۆشاییکانی ئابوری پڕ بکاتەوە ناچار دەبێت لە هاووڵاتیانی خۆی بستێنێت."

دکتۆر خالد خەیاتی پێی وایە گرفتی ئێران تەنها ئابوری نییە بەڵکو دەڵێت ئێران دووچاری قیرانی ئایدۆلۆژی بۆتەوە.

دەقی وتووێژەکەی دەخیلی شەمۆ لەگەڵ دکتۆر خالد خەیاتی

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:08 0:00


XS
SM
MD
LG