Accessibility links

کۆبوونە‌وە‌کان لە‌ هەرێم بۆ کۆدە‌نگی لایە‌نە‌ کوردیە‌کان لە‌ بە‌غدا بە‌ردە‌وامن


دۆخی سیاسی و گۆڕانکارییە‌کان لە‌ عێراق و مە‌سە‌لە‌ی دە‌ستوور و بودجەی عێراق باس و خواستێکی زۆری لە‌سە‌رە‌ و مژاری گە‌رمی نێو لایە‌نە‌ سیاسیە‌کان و جە‌ماوە‌ری عێراق بە‌گشتی و گۆڕە‌پانی هەرێمی کوردستانە‌،‌ لە‌وبارە‌یە‌وە‌ کۆبوونە‌وە‌کانی لایە‌نە‌ سیاسیە‌کان چڕبوونە‌تە‌وە‌ بە‌شێک لە‌ سە‌رکردە‌ باڵاکانی هەرێمی کوردستان چە‌ند ڕۆژێکە‌ کۆبوونە‌وە‌ لە‌ دوای کۆبوونە‌وە‌ ئە‌نجام دە‌دە‌ن بۆ چونیە‌تی ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی قە‌یران و ڕووداو و گۆڕانکاری و پێشەاتە‌کانی بە‌غدا و دروستکردنی کۆدە‌نگی لایە‌نە‌ سیاسیە‌کانی هەرێمی کوردستان لە‌ بە‌غدا، شاندی سە‌رۆکایە‌تی هەرێمی کوردستان بە‌ سە‌رۆکایە‌تی نێچیرڤان بارزانی سە‌رۆکی هەرێمی کوردستان چە‌ند ڕۆژێکە‌ دە‌ستیان بە‌ ئە‌نجامدانی کۆمە‌ڵێک کۆبوونە‌وە‌ کردووە، لە‌بارە‌ی دروست بوونی ئە‌و کۆدە‌نگییە‌ی کوردە‌کان لە‌ بە‌غدا.

عە‌بدولڵای مە‌لا نوری وە‌ک سیاسیە‌کی سە‌ربە‌خۆ بۆ دە‌نگی ئە‌مە‌ریکا دە‌ڵێت "ئە‌مانە‌ کۆدە‌نگی دروست دە‌کە‌ن نە‌ک لە‌سە‌ر ئە‌وە‌ی کە‌ بە‌رگری لە‌ بە‌رژە‌وە‌ندیە‌کانی خە‌ڵک بکە‌ن ئە‌وانە‌ کۆدە‌نگی دروست دە‌کە‌ن بۆ پاراستنی دەسەڵات و بە‌رژە‌وە‌ندیە‌کانی خویان هاوکێشەکە سادە‌و ساکارە‌ ئە‌و حیزبانە‌ی کە‌ ڕێکدە‌کە‌ون بۆ ئە‌وە‌ی کۆدە‌نگ بن لە‌ بە‌غدا کۆدە‌نگیە‌کە‌ بۆ ئە‌وە‌یە‌ پۆستە‌کانیان لە‌ دە‌ست نە‌دە‌ن کۆدە‌نگیە‌کە‌ بۆ ئە‌وە‌یە‌ بە‌غدا فشاریان لە‌سە‌ر دروست نە‌کات نە‌وتی هەرێمی کوردستان بگە‌رێتە‌وە‌ بۆ بە‌غدا و شە‌فافیە‌ت دروست بێت کۆدە‌نگیە‌کە‌ لە‌پێناو پرس و قە‌زیە‌ نشتیمانییە‌کان نییە‌ بۆیە‌ بێزاری و بێهیوایی خە‌ڵک لە‌ جێگای خویە‌تی ئە‌زموون سە‌لماندوویە‌تی ئە‌مانە‌ هەرکات دەسەڵاتداربن هەرکات پە‌یوە‌ندیە‌کانیان لە‌گە‌ڵ دونیای دە‌رە‌وە‌ باش بێت بەڕاستی باکیان بە‌خە‌ڵک نییە‌ و هەر کات مە‌ترسیان لە‌سە‌ر دروست بێت ئە‌وکاتە‌ دیسان پە‌نا دە‌بە‌نە‌وە‌ بۆ هەندێک دروشم و شیعاراتی بێ بنە‌ما بە‌ ئە‌وە‌ی کە‌ دە‌ڵێن مە‌ترسی لە‌سە‌ر ئە‌منی قە‌ومی هەیە لە‌سە‌ر دە‌ستکە‌وتە‌کانی ئە‌م هەرێمە‌ هەیە دە‌بێت یە‌کڕیزبین دە‌بێت لێبوردە‌بین ئە‌مانە‌ هەموو قسە‌ی بێ بنە‌مان لە‌م دۆخە‌ی ئێستادا ڕاستی و ڕە‌وایە‌تی لە‌ لای خە‌ڵکە‌ خە‌ڵک لە‌ بێ باکی ئە‌و دەسەڵاتە‌ بە‌ تایبە‌تی حزبە‌کان تێگە‌یشتووە‌ ئە‌مانە‌ نوێنە‌رایە‌تی قە‌زیە‌ی خە‌ڵک ناکە‌ن."

بڵێسە‌ جە‌بار ئە‌ندامی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق لە‌ فڕاکسیۆنی یە‌کێتی نشتیمانی کوردستان لە‌بارە‌ی کۆدە‌نگیلایە‌نە‌ سیاسیە‌کانی هەرێمی کوردستان لە‌ بە‌غدا بۆ دە‌نگی ئە‌مە‌ریکا دە‌ڵێت "یەکڕیزی و کۆدە‌نگی کورد زۆر زۆر گرنگە‌ بە‌تایبە‌ت لە‌ بە‌غدا ئە‌مە‌ بە‌دە‌ر لە‌وە‌ی کە‌ بۆ پتە‌وکردنی هەرێم پێویستە‌ بە‌ڵام بە‌رامبە‌ر بە‌ بە‌غدا و لە‌ پایتە‌ختدا بۆ بەدەستهێنانی مافە‌کانیان گرنگیە‌کی تایبە‌تی خوی هەیە بە‌ڵام تا ئێستا ئە‌و یەکڕیزیە‌ی کە‌ پێویستە‌ بە‌دە‌ست نەهاتووە هەمیشە هەنگاوێکی بۆ ئە‌نرێت و هەموو حزبە‌کان ئە‌وە‌ دووپاتدە‌کە‌نە‌وە‌ بە‌ڵام کە‌ دە‌گاتە‌ سە‌ر مە‌سە‌لە‌ حە‌ساسە‌کان پە‌رتە‌وازە‌یی دروست دە‌بێتە‌وە‌ لە‌ بە‌غدا کە‌ بە‌ زە‌رە‌ری میلە‌تە‌کە‌یان دە‌شکێتە‌وە‌ هیوادارن ئە‌م هە‌نگاوانە‌ی کە‌ ئێستا دە‌درێت چ لە‌ لایە‌ن سە‌رۆکی حکومە‌تە‌وە‌ چ لە‌ لایە‌ن حزبە‌کانی ترە‌وە‌ ئە‌نجامێکی باشتری ەە‌بێت لە‌ هەووڵە‌کانی پێشتر."

خاتوو بڵێسە گوتیشی ئە‌و گە‌شبین‌ نییە‌ بە‌و هەوڵانەی کە‌ دە‌درێت لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی نایە‌وێ ناوی هیچ حزب و لایە‌نێک بێنێ بە‌ڵام ئێمە‌ لە‌وێ فڕاکسیۆنە‌ کوردیە‌کانتا ئێستا چە‌ندەها جار پێکە‌وە‌ کۆبووینە‌تە‌وە‌ لە‌سە‌ر چە‌ندەها پرس ڕێککە‌وتنیان کردووە‌ بە‌ڵام کە‌ دێینە‌ دە‌رە‌وە‌ی کۆبوونە‌وە‌کان تە‌ماشا دە‌کرێت هەندێک لایە‌ن بە‌شێوازی تر هە‌ڵسوکە‌وت دە‌کە‌ن پێچە‌وانە‌ی ئە‌و ڕێککە‌وتنانە‌ی کە‌ لە‌ ناو ئە‌و کۆبوونە‌وانە‌دا کراوە‌.

شاندی سە‌رۆکایە‌تی هەرێم لە‌گە‌ڵ هەر یە‌ک لە‌ یە‌کێتی نشتیمانی کوردستان و بزووتنە‌وە‌ی گۆڕان و کۆمە‌ڵ و پارتی کۆبوونە‌تە‌وە‌ تا لە‌بە‌رامبە‌ر گۆڕانکاری و پێشهاتە‌ نوێیەکان لە‌ بە‌غدا کۆدە‌نگ بن و هەووڵە‌کان لە‌وبارە‌یە‌وە‌ بە‌ردە‌وامیان هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:27 0:00


XS
SM
MD
LG