سەرۆک وەزیری بەریتانیا بۆریس جۆنسن ڕۆژی یەکشەممە گوتی " دەرکردنی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورپا " ئەنجام بدات ئە لە دانیشتنی کارنامەی پارتی پارێزکارانیدا بەڵێنی دا کە بەر لە جەژنی کرسمس بەرنامەی ڕێککەوتنێک بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا بگەڕێنێتەوە بۆ پەرلەمان و دوواخستنی زیاتری ڕەت کردەوە.
لە کاتێکدا کەمتر لە سێ هەفتە ماوە بۆ هەڵبژاردن لە 12 ی مانگی 12، پارتی پارێزکارانی دەسەڵات و پارتی کاری ئۆپزسیۆن هەوڵ دەدەن دەنگدەران لە ڕوانینە جیاوازەکانیان بۆ داهاتووی وڵات ئاگادار بکەنەوە هەردووکیشیان بەڵێنی خەرجی زیاتر دەدەن.
کارنامەکانی جۆنسن هاوکاتی جیاوازییەکانە لەگەڵ پارتی کار کە بەڵێنی بەرزکردنەوەی ڕێژەی باجی دەوڵەمەندەکان و کاردارییەاکن دەدات تا خەرجییەکانی وڵاتی پێ پڕ بکرێتەوە.