وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەبوایە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی بۆ ئێرانیەکان دەبین بکردایە بۆ ئەوەی رووداوەکانی نێو وڵات بۆ جیهان بگوێزنەوە، دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئێرانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان بڕی.
عەبدوڵا حیجاب شیکاری سیاسی و شارەزا لە کاروباری ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت ، ناڕەزاییەکان لە ئێستادا نابنە مایەی گۆڕینی ڕژێمی ئێرانی، دەشڵێت ئەو ڕژێمە هەر کۆتاییدێت بە هۆی ڕەفتارەکانی لە نێو خۆی، هەروەها لەسەر ئاستی جیهانیش. سەبارەت بە نیگەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەمەڕ کوشتنی خۆپیشاندەران و دەستگیرکردنیان و پێشێلکردنی مافەکانیان، عەبدوڵا حیجاب دەڵێت ئەم رێکخراوە لاوازە و هیچی پێناکرێت. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب ئەنجامی داوە لەم فایلە دەنگەیدا دەبیستن.