Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەیەک لە گرێ سپی ژمارەیەک کەس دەکوژرێن


Syria
Syria

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەیەکی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سەر بە تورکیا لە باکوری سوریا بەلایەنی کەم 10 کەس کوژراون.

گەواهدەران و تیمەکانی بەهاناچوون دەڵێن لە تەقینەوەکەی کە ڕۆژی شەممە لە گرێ سپی ڕوویدا بەلایەنی کەم 25 کەسیش بریندار بوون.

گرێ سپی یەکێکە لەو دوو شارۆچکانەی باکوری سوریا کە شەڕی سەخت تیایدا روویدا لە دەمی هێرشەکانی ئانکەرە بۆ سەر کوردەکان لە بکاوری سوریا.

تەقینەوەکەی ڕۆژی شەممە زیانێکی زۆری بە ڕێگەی سەرەکی گرێ سپی گەیاندووە. چەندین گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە کە تیایدا نیشان دەدات دووکەڵێکی زۆر لەوێوە بەرز بۆتەوە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت چوار کەسی سڤیلی یەک خێزان بەهۆی ئەو تەقینەوەکە گیانیان لە دەستداوە.

وەزیری بەرگری تورکیا یەپەگەی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تاوانبار کردووە کە ئەو دەڵێت 3 کەسی تیا کوژراوەو 20 کەسیش بریدنار بوون. بەڵام گوتەبێژێکی هێزەکانی سوریای دیموکراتی سەر بە کوردەکان دەڵێت هێزەکانی سەر بە تورکیا ئەو هێرشەیان ئەنجام داوە. مسەتەفا بالی لە تویتێکدا دەڵێت " پاش دەرکردنی زۆربەی کوردەکان و تاڵانکردنی دووکان و ماڵەکان لەو ناوچەی کوردەیەی گرێ سپی، چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ئێستا هەوڵ دەدەن ئەو کوردانەی تریش کە لە شارۆچکەکە ماوەن دەربکەن لە ماڵەکانی خۆیان بەهۆی تەقینەوە لە شوێنە گشتییەکاندا."

هێزە کوردییەکان دەڵێن شەڕڤانەکانیان هەڵمەتی شەڕی گەریلایی دژ بە هێزە تورکییەکان دەکەن بەڵام نکوڵی لەوە دەکەن هیچ شوێنێکی سڤیلی بکەن بە ئامانج.

XS
SM
MD
LG