Accessibility links

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەگاتە عێراق


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنس ڕۆژی شەممە گەیشتە عێراق بۆ ئەوەی چاوی بەو سەربازە ئەمەریکاییانە بکەوێت کە لە وڵاتەکەدان و سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێڕاق ئاماژەی بەوە کردووە کردووە بڕیارە لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق عادل عەبدولمەهدیشدا کۆدەبێتەوە.

سەردانە ڕانەگەیەندراوەکەی پێنس بۆ بنکەی عەین ئەلئەسەد یەکەم سەردانی بوو بۆ ئەو وڵاتە لەوەتای بووە بە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و ساڵێک پاش سەردانێکی چاوەڕوان نەکراوی هاوشێوەی سەرۆک ترامپ بوو کە چاوی بە هیچ کاربەدەستێکی عێڕاقی نەکەوت.

هەتا ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر سەردانەکەی پێنس بڵاو نەکراوەتەوە. ئەمەریکا نزیکەی 5،200 سەربازی لە بنکەکانی سەرانسەری عێراق هەیە.

XS
SM
MD
LG