Accessibility links

ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ ئەشکەنجەدانی میسر بۆ کچی ڕێبەرێکی ئیخوان ئەلموسلمین شەرمەزاردەکات


ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ دەڵێیت کچی یەکێك لە ڕێبەرە باڵاکانی ئیخوان ئەلموسلمین رووبەڕووی ئەشکەنجە بۆتەوە لە بەندینخانەیەکی میسر و نەیانهێشتووە تیماربکرێت.

ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ بنکە لە لەندەن ڕۆژی پێنجشەممە بەیاننامەیەکیان دەرکرد و مامەڵەی نامرۆیانەو توندی بەرامبەر عایشە ئەلشاتیر یان لە میسر شەرمەزارکرد ئەوەی لە مانگی یانزەی ساڵی 2018 وە دەستگیرکراوە. هەروەها لەو بەیاننامەیەدا هاتبوو ئەو کچە تەمەن 39 ساڵە نەخۆشییەکی خۆێنی هەیە کە پێویست دەکات دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەبکرێت.

عایشە کچی خیرەت ئەلشاتیرە، یەکێک لە ڕێبەرە بەهێزەکانی ئیخوان ئەلموسلمین کە لەوەتای ساڵی 2013 وە و لەپاش لەکارخستنی سەرۆکی میسری موحەمەد مورسی دەستگیرکراوە.

ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ دەڵێت عایشە لەمیانەی گرتنیدا بەتوندی لێیانداوە و هەروەها تەزووی کارەبایان لێداوە هەر بۆیە داوای کۆتاییهێنان بە گلدانەوەی لە زیندانی تاکە کەسی دەکەن.

XS
SM
MD
LG