ئاژانسی دەنگوباسی ISNA ی نیمچە فەرمی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند هێڵی ئینتەرنێت لە پارێزگای هورموزگانی باشووری ئێران کراوەتەوە، ڕۆژێک پاش ئەوەی کاربەدەستان فەرمانی داخستنی هێڵەکانیان دا لە کاتێکدا خۆپیشاندانی توندوتیژ وڵاتەکەی گرتەوە.
ئاژانسی ISNA دەشڵێت " پەیوەندییەکانی ئینتەرنێت لە پارێزگای هورموزگان کراوەتەوەو هەمو بەرنامەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جارێکی تر چالاک بوونەتەوە."
لە ڕۆژانی شەممەو یەکشەممەدا فەرمانڕەوایەتی مەلاکانی ئێران هێڵەکانی ئینتەرنێتیان لە سەرانسەری وڵاتەکە داخست بۆ کۆتاییهێنان بەو خۆپیشاندانانەی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گازۆلین سەریان هەڵدا تا ڕێگە بگرن لەوەی خۆپیشاندەران وێنەی نائارامییەکانی نێو خۆپیشاندانەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دابنێن.