Accessibility links

لە ڕێککەوتنێکدا بۆ گۆڕینەوەی زیندانییەکان تالیبان دوو بارمتەی ڕۆژئاوایی ئازاد دەکات


تالیبان دوو بارمتەی ڕۆژئاوایی لە ڕۆژی سێشەممە ئازاد کرد کە ماوەیەکی ڕفێندراون، بەمەش ئەرکی خۆی لە ڕێککەوتن بۆ ئازادکردنیان بەرامبەر ئازادکردنی سێ سەرکردەی باڵای تالیبان بەجێگەیاند.

سەرچاوەکانی ناو تالیبان دەڵێن کێڤن کینگی ئەمەریکایی و تیمۆتی ویکسی ئوسترالی لە هەرێمی زابولی باشوری ئەفغانستان ئازاد کراون.

کینگ و ویکس هەردووکیان پرۆفیسۆری زانکۆی ئەمەریکی بوون لە کابوڵ کاتێک لە مانگی 8 ی ساڵی 2016 لە دەرەوەی زانکۆکە ڕفێندران.

ئازاد کردنی ئەم دووانە لە پاش گەیشتنی سێ سەرکردەی باڵای تالیبان بوو بۆ قەتەر وەکو بەشێک لە ئاڵوگۆرکردنی زیندانی.

ئەو سیانە بریتین لە ئەنەس حەقانی، کە برا گەورەکەی ڕێبەری گروپێکی تیرۆرستی سەر بە تالیبانە و ناوی ئەوان بەکاردەهێنێت. ئەنەس حەقی لەگەڵ سەرکردەکانی تری تالیبان حاجی مەلی خان و حەفیز ڕەشید لە ساڵی 2014 لەلایەن حکومەتی ئەفغانستانەوە دەستگیر کران.

سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی ڕایگەیاند گۆڕینەوەی زیندانییەکان لە هەفتەی ڕابوردوو، بە مەبەستی خێراکردنی وتووێژی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ دەسەڵاتی توندڕەوی پێشوی ئەفغانستان.

XS
SM
MD
LG