Accessibility links

دکتۆر هەڵمەت غەریب: ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕێفۆرمی ڕاستەقینە ئەنجام بدات


خۆپـیشاندانەکانی عێراق بەردەوامیان هەیە و هەتا دێت قوربانی زیاتری لێدەکەوێتەوە و هیچ ڕێگەچارەیەک لە ئارادا نیـیە.

دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر دەڵێت خۆپشاندەران لە عێراق داخوازی بونیاتیان هەیە کە پەیوەندی بە بونیاتی سیاسی عێراقی دوای ساڵی 2003 وە هەیە، وە جێبەجێکردنی داخوازی خۆپیشاندەران لەم قۆناغەدا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کارێکی نیمچە مەحاڵە ، هەروەها حکومەتی ئێستای عێراقی بە ڕەزامەندی رێکەوتنی سیاسی درووست بووە، هەربۆیە لابردنیشی پێویستی بە ڕەزامەندی لایەنەکان هەیە."

دەشڵێت ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق ریفۆرمسازی ڕیشەیی بکات، ئەگەر وەهاش نەکات ڕەنگە جۆرێک لە ناڕەزایی لە شەقامی کوردیشدا سەرهەڵبدات.

تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆ سەڵاحەدین لە هەولێر سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

XS
SM
MD
LG