Accessibility links

لە سەر چوار شارەوانی تری هەدەپە قەیوم دادەنرێت


وەزارەتی کاروباری ناوخۆیی لە تورکیا قەیومی لەسەر چوار شارەوانی تری پارتی دیموکراتی گەلان ( هەدەپە) دانا.

ئەو ناوچانەی کە بەم دوواییانە لە ژێر دەستی هەدەپە سەندرایەوە بریتی بوون لەمانە: ناوچەی سوروجی ڕۆحا، ناوچەی ساڤوور، شەمرەخو دێرێرکی ماردین.

ڕۆژی هەینی پۆلیس دای بەسەر ماڵەکانی هاوشارەوانەکانی هەر چوار ناوچەکە و دەستبەسەریان کردن. ئەوان تاوانەکانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆرستی خراوەتە پاڵیان و دوور خرانەوە لە کاری شارەوانی و قەیوم لە جێگاکانی ئەوان دانران.

هەتا ئێستا بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ 24 شارەوانی هەدەپە دوورخراونەتەوە و قەیوم لە جێگاکانیان دانراون.

پەرلەمانتاری هەدەپە مەرال دانیش بەشتاش لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە لابردنی ئەو شارەوانانە دەکات.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی خەجیجان فارقین پەیامنێرمان لە دیاربەکر ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:46 0:00


XS
SM
MD
LG