Accessibility links

خاڵی سنووری باشوری نێوان عێراق و ئێران بەهۆی خۆپیشاندان بە ڕووی گەشتیاراندا دادەخرێت


ڕۆژی شەممە سەرچاوەیەکی هێزەکانی ئاسایشی عێراق و دیپلۆماتێکی ئێرانیش ڕایانگەیاند عێراق سنووری شەمچەی باشوری وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران بۆ گەشتیارانی هەردوو وڵات داخستووە.

ئەو سەرچاوە ئاسایشییە ڕایگەیاند تاران داوای داخستنی ئەو سنوورەی کردووە بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی کە ئێستا لە هەردوو وڵات بەڕێوە دەچن. کاتێکی دیاری کراو بۆ کردنەوەی سنوورەکە دانەنراوە و دیپلۆماتێکی ئێرانیش دەڵێت داخستنی سنوورەکە کارناکاتە سەر هاچووچۆی بازرگانی.

XS
SM
MD
LG