Accessibility links

ناسا یەکەم فڕۆکەی ئیلیکتریک ئاشکرا دەکات


بنکەی ئیدوارزی ئاسمانی (کالیفۆرنیا) (ڕۆیتەرز) – بەڕوبەرایەتی فڕین و واڵایی ئەمریکا (ناسا) یەکەم نموونەی فڕۆکەی تاقیکردنەوەی ئیلیکتریکی ئاشکراکرد بەناوی (ئێکس-57 ماکسوێڵ)، لە کارخانەی زانستی فڕکەوانیی لە بیابانی کالفۆرنیا.

فڕۆکەکە پەڕيپێدراوی جۆری (تکنام بی 2006 تی)یە بەرهەمی ئیتالیا و 2 ماشێنی هەیە و لەوەتای ساڵی 2015ەوە کاری پەرەسەندنی لەسەر دەکرێت، شارەزایان دەڵێن فرۆکە نوێکە بەلانی‌کەمەوە هێشتا ساڵێکی ماوە بۆ یەکەم گەشتی تاقیکردنەوە. فڕۆکە نوێکە 14 ماشێنی پەروانەی هەیە بە باتری لیثێۆم ئەێۆن کاردەکەن.

هەرچەندە چەند ساڵێکە چەندین کۆمپانیای تایبەت سەقاڵی پەرەپێدانی فڕۆکەی ئەلیکترۆنین، بەڵام پرۆژەی (ئێکس-57) کە ناسا سەرپەرشتی دەکات، ئامانجی دروستکردنی جۆرێکە، گوونجاوبێت لە گەڵ پێوانەکان، تاکۆمپانیا بازرگانیەکان بتوانن پەیڕویکەن و ڕەزامەندی حکەمەتی لەسەر بەدەست بێنن.

بەرپرسی ناوەندی توێژینەوەی فڕین سەر بە بەڕێوبەرایەتی پێوانەکان برنت کابلا ووتی "پێوانەکان پریتیە لەتوانای فڕین و سەلامەتی و وزە و کەمکردنەوەی دەنگ".

سەرباری ئەمەش لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ڕۆیتەرزدا ووتی "سەنگیی دەخەینە سەر چەندپرسێک پشتیوانی کەرتەکە بەتەواوەتی بکات، نەک تەنها یەک کۆمپانیا، لەئێستادا ئامانجمان ئەوەیە ئەم فڕۆکەیە بە کۆتایی ساڵی 2020 لەئاسماندا بێت".

بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکا: هۆکاری نەخۆشی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەستنیشان دەکەن

بەرپرسانی تەندرەستی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێن، هۆکارێکیان دەۆزیوەتەوە ئەگەری هەیە پەیوەندی بەو نەخۆشیە نادیارەوە هەبێت بەهۆی جگەرەی ئەلیکترۆنیەوە ڕوودەدات و چەند کەسێک تووشی بوون و بەهەنگاوێکی گەورە ناوی دەبەن.

ئان شۆشات لەناوەندی کۆنترۆڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان ووتی "ئەوەی ناسراوە بە ئەسیتات ڤیتامین (ئی) "هۆکارێکی بەهێزە" لە توێژینەوەکانی لەسەر هۆکاری نەخۆشی نادیاری سی کراوەر.

هەروەها شۆشات چێگری سەرۆکی ناوەندەکە ووتی "ئەو پێکهاتەیە لەو نموونانەدا دۆزراوەتەوە لەسی 29 نەخۆشدا وەرگیراوە لەسەرانسەری وڵاتەیەکگرتوەکاندا تووشبوون".

شۆشات ئاگاهیدا لەوەی دەبێت زیاتر توێژینەوە بکرێت بۆ دڵنیابوون لە کاریگەری ئەسیتاتی ڤیتامین (ئی)، ئایا لەکاتی هەڵمژینیدا بۆ سی زیانی هەیە ؟، لەمبارەیەوە ووتی "هێشتا پێکهاتەی‌دیکەی ژەهراوی لەجگەرەی ئەلیکترۆنیدا هەیە هۆکاری نەخۆشی سیە".

لەوەتای مانگی 3ی ڕابردوو، زیاتر لە 2 هەزار کەس لەئەمریکا نەخۆش کەوتوون هەموویان جگەرەی ئەلیکترۆنیان کێشاوە، بەلانی‌کەمەوە 40 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن ڤیتامین (ئی) وەک حەب یاخود مەرهەم بۆ پێست زیانی نیە، بەڵام پیدەچێت هەڵمژینی زیانی گەورەی هەبێت.

پێکهاتەکە هەندێک جار وەک چڕکەرەوەی شلەی جگرەی ئەلیکترۆنی بەکاردێت، بەتایبەتی لەو جگەرانەی لەبازاڕی ڕەشدا دەفرۆشین و پێکهاتەی THC تێدایە كە لەمەریوانادا (تلیاک)دا هەیە و بێهۆشیی دەبەخشێت.

زیاتر لە 10 ساڵە جگەرەی ئەلیکترۆنی لە ئەمریکادا هەیە. بەگشتی باتری بەکاردێنن بۆ گەرمکردنی شلەی نیکۆتین و گۆڕینی بۆ دوکەڵ بۆ هەڵمژینی.

لەکاتێکدا جگەرەی ئەلیکترۆنی نیکۆتین لەخۆدەگرێت، کە هۆکاری ئالودەبوونە، بەڵام بەسەلامەت دانراوە بەراوەرد بە جگەرەی ئاسایی، چوونکە قەتران و چەند پێکهاتەیەکی‌دی تێدا نیە کە لەجگەرەی ئاساییدا هەیەو کووشندەیە.

لایەنگرانی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەڵێن هۆکارێکی بەهێزە بۆ کەسانی جگەرەکێشی تەمەن گەورە لە جگەرەی تووتن دوورکەونەوە.

سەرباری ئەمەش ڕەخنەگران دەڵێن جگەرەی ئەلیکترۆنی نەوەیەکی نوێ لە کەسانی ئالوودەی نیکۆتین بەرهەم دێنێت. دەشڵێن کاریگەری لاوەکی لەسەر تەندرەستی بۆ مەودای دوور نەزانرەوە. هەروەها دەڵێن جگەرەی ئەلیکترۆنی لەوانەیە پێکهاتەی‌دیکەی تێدابێت زیانبەخش بێت، لەوانە پێکهاتەی کیمیاوی وەک تام و هەندێک کانزا.

درۆنی پۆستی ئەمریکا یەکەم گەیاندنی دەرمان لەئەمریکا بۆ CVS دەکات.

لۆس ئەنجلس – فڕۆکەیەکی درۆن کۆمپانیای یونایتید پارسڵ سەرڤیس _ فلایت فۆروۆرد FF دەرمانی گەیاندە بەردەم ماڵێک و بۆ خەڵوەتگەی پیران، ئەمەش یەکەم گەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆستی ئەمریکایە (یو پی ئێس) بۆ کۆمپانیای دەرمانی (سی ڤی ئێس)

کۆمپانیای FF لە ولایەتی نۆرث کارولاینا لەیەکەم ئەرکدا توانی بەسەر ڕکەبەرەکانیدا سەرکەوێت، فڕۆکەی دووهەم دەرمانەکەی گەیاندە خەڵوەتگەیەکی پیران.

فڕۆکەکان بەبەرزی 6 مەتر دەفڕین و بارەکەیان بەگەورەیی بۆکسی پێڵاو بوە.

هەفتەی رابردوو هەردوو کۆمپانیای UPS و CVS ووتیان ئەم گەیاندنە یەکەمبوە لەجۆری و ڕەزامەندیی بەرێوبرەایەتی فڕینی فیدراڵی ئەمریکای

FAA لەسەر بوە. ڕێکخەرانی ئەم بوارە هیشتا لەسەرەتای دانانی ڕێنمای و بنەماکانی ئەوم خزمەتگوزاریە نوێیەدان، چۆن ئەم فڕۆکە بێفرۆکەوانانە لەئاسمانی ئەمریکادا کاربکەن؟، پێشبینی دەکرێت ڕێنمایەکان لەساڵی 2021دا بڵاوبکرێتەوە.

کێڤن هۆریکان، سەرۆکی دەرمانخانەی کۆمپانیای CVS ووتی "توانای زۆر گەورە دەبینین لەگەیاندنی دەرمان بە درۆن، بەتایبەتی لەناوچە دوور دەستکانی دەرەوەی شار لە گووندەکان، بەتایبەتی بۆ کاتی زۆر پێویست".

هۆریکان ووتیشی "کۆمپانیای سی ڤی ئێس بیر لە زۆر ڕێگا دەکاتەوە بۆ گەیاندنی دەرمان بەتایبەتی بۆ گووندەکان".

لەمانگی 9دا کۆمپانیای UPS یەکەم کۆمپانیا بوو مۆڵەتی ڕێگەپێدانی فیدراڵی وەردەگرت بۆ بەکارهێنانی درۆن.

چەند کۆمپانیایەکی‌دی لەمبواردا هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ گەیاندنی پۆست بەتایبەتی دەرمان، لەوانە کۆمپانیای (الفابێت) سەر بە (گووگڵ)، بەهاوبەشی کۆمپانیای بازاڕی (والگرین) و گەیاندنی پۆست (فێدێکس).

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:19 0:00


XS
SM
MD
LG