Accessibility links

ئەرشەد ساڵحی: تورکمان دەیانەوێ لە دەستووردا نەتەوەی سێهەم بن


Iraqi parliament
Iraqi parliament

خۆپیشاندانەکانی عێڕاق بەردەوامە، ئەوەی کەوەک دەرئەنجام دەبینرێت و ئەگەری هەیە وەک کارتی فشار بەسەر حکومەتی عێڕاقییەوە بێت و ناچار بکرێن کاری ڕشدی لەسەر بکەن. چاکسازییەو هەندێ گۆڕانکاری سیاسی و دەسکاری کردنی دەستوورە. بەڵام زۆربەی چاودێران لەسە ئەوە کۆکن کە سەرلەنوێ نوسینەوە یان چاکسازی لە دەستووری عێڕاقدا ترسی دروست کردووە لە لایەن نەتەوەکانی غەیرە عەرە.

لەم راپۆرتەدا کە وتوێژ لەگەڵ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئەرشەد ساڵحی کراوە وەک نوێنەری تورکمان. سەرەڕای ئەوەی کە زۆر پشتیوانە لە خۆپیشاندەران و داواکارییەکانیان دەکات، بەڵام گلەیی لە سەرۆک وەزیران دەکات، دەڵێت "کاتی ئەوە هاتووە داوای خۆپیشاندەران جێبەجێ بکرێت، تا رێگە لەوە بگیرێت، خۆپیشاندانەکان لە لایەن لایەنی دەرەکییەوە بقۆزرێتەوە."

سەبارەت بەئەگەری دەسکاری یان نوسینەوەی دەستوور ساڵحی دەڵێت "لەدەستوری یەکەمدا ستەمیان لێ کردین و وەکو نەتەوەیەکی سەرەکی دیاریان نەکردین، ئەمجارە سەرەتا دەمانەوێ مافی هاووڵاتی بوون بۆ هەموو عێڕاقییەکان دەستەبەر بکرێت، ئەوسا دەشخوازین ئەو مافەمان بۆ بگەرێننەوە، وەک چۆن لەپەرلەمانەوە دەنگ لەسەر ئەوە درا کە تورکمان پێکهاتەیەکی سەرەکی ژیانی سیاسی عێڕاقە، ئەمجارەش ئەگەر کورد بهێڵن. هەروەها خاڵێکی تر پێویستە هەرێمی کوردستان وەکو حکومەتێکی فیدڕاڵی بەو شێوەیەی رابردوو نەبێت، کە پێگەی لە پێگەی حکومەتی ناوەند زیاتر بێت، پێویستە چاکسازی لە زۆرێک لەبەندەکانی دەستووردا بکرێت".

لە لایەکی تریشەوە سەبارەت بە پرسی کۆنفیدڕاڵی کە ئێستا قسەی زۆری لێدەکرێت، ئەرشەد ساڵحی پێی وایە ئەوە دابەش کردن و پارچە پارچە کردنی عێڕاقە، دەشڵێت "حاڵەتێکی باشە کە سیستمێکی پەرلەمانییە، بەڵام ئەو مادەیەی کە لە سەروەختی دەسەڵاتی کاتی عێڕاق هەبوو ماددەی 52 کە کەرکوک و بەغدادی وەک دوو شاری بارودۆخ جیاواز لک دابووە، دەبێت زیندوو بکرێتەوە و کاری پێ بکرێت، ئەو شارانە رێگر دەبن لە دابەش بوونی عێڕاق، تەنانەت ئەگەر هەرێمی فیدراڵی شیعەی خوارووش دروست ببێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:08 0:00


XS
SM
MD
LG