Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: کورد لە ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا


ڕووداوگەلێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەن و هەر یەکەیان پێویستی بە خوێندنەوەی ورد هەیە.

زۆرێک لە شیکەرەوە ئەم ڕووداوانە پێکەوە گرێدەدەن و دەڵێن هیچ یەکێکیان لەوەی تریان دانابڕێت و پەیوەندییەکی ئۆرگانی هەیە بە یەکترەوە.

لە لوبنان خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەست پێدەکات و حکومەتەکەی سەعد حەریری ناچار دەکات دەست لەکار بکێشێتەوە. لەعێراق بە هەمان شێوە خۆپیشاندان لە سەرەتای مانگی دەوە دەستی پێکردووە و زیانێکی زۆری گیانی هەیە لەناو خۆپیشاندەران و لەناو هێزە ئاسایشیەکانیشدا. خۆپیشاندەرانی عێراقی داوای دەست لەکارکێشانەوەی حکومەت و گۆڕینی سیستەمی سیاسی و فەرمانڕەوایەتی وڵاتەکە دەکەن، بەڵام تا کاتی ئەم بەرنامەیە هێشتا حکومەتەکەی دکتۆر عادل عەبدولمەهدی بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی نەداوە.

دکتۆر جەبار قادر
دکتۆر جەبار قادر

دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعودیە دەکەونە بەر هێرش و زیانی گەورەی ئابوری بە دوای خۆیدا هێناوە.

ئەمریکا لە باکوری سوریا دەکشێتەوە و ژمارەیەکی کەمی سەربازەکانی لەو وڵاتەدا دەهێڵێتەوە بۆ پارێزگاریکردن لە کێڵگە نەوتییەکان.

پشێویەکی زۆر هەن لە سنورە ئاویەکانی کەنداوی فارسدا و تەنگەی هورمز بەهۆی قەیرانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە لە ڕەوشێکی لەرزۆکی ناجێگیردایە. ئەم تەنگەیە بە یەکێک لە ڕێڕەوە هەرە سەرەکییەکانی بازرگانی نەوت لە جیهاندا دادەنرێت.

لەپاش کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا، ئێستا ڕوسیا ڕۆڵێکی گەورە لەو ناوچەیەی جیهاندا دەگێڕێت. تورکیا بەپێی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ مۆسکۆ و واشنتۆندا، کردەیەکی لەشکریانەی دژ بە کورد لە سوریادا "ڕۆژئاڤا" دەستپێکردووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا دەڵێت درێژە بەو کردە لەشکریانەی (کانی ئاشتی) دەدات ئەگەر بێتوو تەواوی هێزە کوردیەکان نەکشێنەوە.

سەرۆکی تورکیا جەختیش دەکاتەوە کە دەشێت ئەو کردە لەشکرییە لەناو خاکی سوریادا زیاتر لە 32 کیلۆمەتر بگرێتەوە.

لە نێو ئەم هەموو ئاڵۆزیانەی ناوچەکەدا، کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیار دەدات دەست بکاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەمەش هەنگاوێکە ڕێک پێچەوانەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 ی تارانە لەگەڵ هەر پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەڵمانیا.

دەستپێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم، ناڕەزاییەکی توندی نێونەتەوەیی لێکەوتۆتەوە بەرامبەر ئێران. وڵاتانی ئەوروپا ڕەخنەیەکی زۆر و توندیشیان لە ئێران گرتووە، ئەمریکاش کە پێشتر تاک لایەنە لە ڕێککەوتنەکە کشایەوە، ئەم هەنگاوەی ئێران بە مەترسیدار ناودێر دەکات بۆ ئاسایشی ناوچەکە و هەروەها بۆ جیهانیش.

کورد لەناو هەر یەکێک لەو وڵاتانەدا(عێراق، تورکیا، سوریا، ئێران)بوونی هەیە، بەڵام نازانرێت ئایا ئەم ڕووداوانە لە بەرژەوەندی کورد دەکەونەوە یان نا، بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشی چارەنوسساز و سیاسی کورد لە هەر یەکێک لەو وڵاتانەدا.

ئایا ڕووداوەکانی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مانای ئەوەن وەرچەرخان و گۆڕانکاری گەورە بەڕێوەن؟

ئایا کورد لە کوێی ئەگەری ئەو گۆڕانکاریانەدایە؟

دکتۆر جەبار قادر، پسپۆڕی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:08 0:00


XS
SM
MD
LG