Accessibility links

نیاز عەبدوڵا: وەک چۆن لە رابردوو گوللـە لەبەرامبەر رۆژنامەنووسان بە کار هاتووە، ئێستا دادگا بۆ هەمان مەبەست بە کار ئەهێنرێ


Niyaz Abdulla
Niyaz Abdulla

لە کاتێکدا گەلی کورد بە بارودۆخێکی زۆر هەستیارتێدەپەڕێت، کەسانێک دەلێن سەرنجی هاووڵاتیان بە لاڕێدا دەبرێت بە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان، چالاکوانان و ئەوانەی رەخنە لە دەسەڵات دەگرن.

لە کاتێکدا گەلی کورد بە بارودۆخێکی زۆر هەستیارتێدەپەڕێت، بە تاێبەت لە رۆژئاوای کوردستان و لە هەموو لایەکەوە دەنگ بەرز دەکرێتەوە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی نەک هەر لە رۆژئاوا بەڵکو لە باشوریش. کەسانێک دەلێن سەرنجی هاووڵاتیان بە لاڕێدا دەبرێت بە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان، چالاکوانان و ئەوانەی رەخنە لە دەسەڵات دەگرن.

ئاخۆ تا چەند ئەم دەستگیرکردنانە لەسەر بنەمایەکی یاساییە تاکو وەکو دەستگیراوەکان دەڵێن بە مەبەستێکی سیاسیەوەیە؟

بۆ ئەو کەیسانەی لە بەرامبەردا کەسانێک لێپێچینەوەیان لێدەکرێت وە یاخود دەستگیر دەکرێن ئەوەندە هەستیارە؟

ئازادی پرسێکە بە هەموو مرۆڤێکەوە گرێدراوە، چ تاک، کۆمەڵگا وە یاخود لە چوارچێوەی وڵاتێکدا، تا چەند ئەم دەستگیرکردنانە پەیوەندی بە ئازادی رۆژنامەوانی، ئازادی بیرورا دەربڕین و کپکردنی دەنگی ئازادیەوە هەیە؟

ئایا لە هەرێمی کوردستان یاسا سەروەرە یاخود کەسایەتیەکان لە سەرەوەی یاسادان؟

Huqqabaz Restaurant
Huqqabaz Restaurant

نیاز عەبدوڵا رۆژنامەنووس و چالاکوان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەوەی کە روونە مەتین دڵۆڤان ئیدریس بارزانی سکاڵایەکی یاسایی پشت بەستن بەو بابەتەی کە لە دره‌و میدیا بڵاو کراوەتەوە، بابەتێکە ئەو کات هاوریانم کاک مەحەمەد رەووف، مامۆستا فازیل و مامۆستا نامیق نووسیان لە بارەی ئەو رووداوە چۆن بەرێوە چووە وە مەتین بارزانی چۆن لەو کاتە لە رسورانەکەدا ئامادەیی هەبوە، لەو کاتەی رووداوەکە لە دۆسیە تیروریەکەدا رووێ داوە، ئەم هەڵساوە لەسەر ئەو دۆسیەی سکاڵای کردووە، بەڵام سکاڵاکەی ئەوەندەی دووربینیەکی تۆڵەکردنەوەی هەیە، ‌هێندە دووربینیەکی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری وە جێ بە جێکردنی یاسا نییە ".

نیاز خانم هەر وەها دەڵێت " ئەمە هەوڵدانێکە بۆ بە کارهێنانی دادگا لەم دۆسیەیە پشت بەستن بەوەی، یەکەم نەهاتووە بە پێی یاسای رۆژنامەگەری لەگەڵ ئێمەدا مامڵە بکات، دوەم هەڵساوە بە پێی یاسا بە بەدی بە کار‌ێنانی ئامێرە ئەلکتیرۆنیەکان مادەی 2 ژمارە 6 ی ساڵی 2008 سکاڵاکەی تۆمارە کردووە، ئەمە جگە لەوەی ئێمە ئاگادار بکرێنەوە راستەوخۆ فەرمانی دەستگیر کردنمان بۆ دەرچووە، ئەمە یەکەمین جارە لە کوردستان کارمەندانی تەواوی دەزگایەک فەرمانی دەستگیر کردنیان بۆ دەربچێت ".

نیاز خانم دەشڵێت " ئەو دۆسیەی کە ناوبراو لەبەرامبەر من گرتوویەتە بەر، بە هیچ جۆرێک من جگەی لەوەی ئەندامی دەستەی نووسەرانم بەرپرسیاریەتیەکی ترم نییە لەو نووسینە، نە ناووم بەسەر نووسینەوەکەیە وە نە سەرنووسەری مەڵپەرەکەشم، هەموو ئەم پاڵنەرانەی ئێستا دیمەنەکەمان بۆ روون ئەکاتەوە بەداخەوە چوون لە رابوردوو گوللە لەبەرامبەر رۆژنامەنووسان بە کار هاتووە ئێستا دادگاە بۆ هەمان مەبەست بە کار ئەهێنرێ ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:58 0:00


XS
SM
MD
LG