Accessibility links

خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە لە بەغدا


بەپێی سەرچاوەیەکی تەندروستی هێزەکانی ئاسایشی عێراق دەستڕێژی گولەیان کرد بەناو خۆپیشاندەرانی ناڕازی دژە حکومەت لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لەنزیک گۆڕەپانی تەحریری بەغدا و یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان کوژراوەو هەروەها دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

توندوتیژییەکان لەنیوەشەودا لەبەغدای پایتەخت لەناوەڕاستی ئەو دوو پردەدا ڕوویانداوە کە گۆڕەپانی تەحریر دەبەستنەوە بە کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دیجلە کە زوربەی باڵەخانەو دامەزراوە حکومییەکانی لێیە و هاوکات باڵیۆزخانەکانی وڵاتانی بیانیش لەوێن هەر لەباڵیۆزخانەی ئەمەریکاوە بگرە تا دامەزارەوەکانی ئێرانیش.

پۆلیسی دژە ئاژاوە بەدرێژایی هەردوو پردەکە گازی فرمێسکڕژێنیان گرتۆتە خۆپیشاندەران بۆ بڵاوەپێکردن و پاشەکشێپێکردنیان کە بە نیازبوون بڕۆن بەرەو ئەوبەری ڕووبارەکەو بچنە ناو باڵەخانە حکومییە پارێزراوەکانەوە.

زیاتر لەهەفتەیەکە خۆپیشاندەران دەستیانگرتووە بەسەر گۆڕەپانی تەحریردا داوا دەکەن حکومەت هەڵبوەشێتەوە و سەرۆک وەزیران دەستلەکار بکێشێهتەوە. ئەوان ناڕەزایی لەمەڕ بێکاریی و گەندەڵی دەردەبڕن.

بەلایکەمەوە لەمدواییانەدا 8 خۆپیشاندەر کوژراون و سەدان کەسیش برینداربوون.

هاوکات كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لەعێراق ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لە بەندەری "ئوم قەسر"ی سەربە پارێزگای بەسر، بەهۆی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژو گولـەوە بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، 120 خۆپیشاندەر بریندار بون.

XS
SM
MD
LG