Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت دەزانێت سەرکردە نوێیەکەی داعش کێیە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی هەینی لە تویتێکدا بڵاوی ڕایگەیاند ئەمەریکا دەزانێت ئەو سەرکردە تازەیەی کە پاش کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی داعش دیاری کردووە کێیە.

گوتیشی ئێمە بە تەواوەتی دەزانین سەرکردە نوێکەی داعش کێیە ،بەڵام بەرپرسانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هیچ وردەکارییەکی زیاتریان لەو بارەیەوە نەداوە.

پێشتر گروپی تیرۆرستی داعش کوژرانی بەغدای سەرکردەی داعشی پشتڕاست کردەوە و هەروەها ناوی جێگرەوەکەیبە ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی ناودێر کرد.

لە کاتێکدا زیانیاری لەسەر هاشمی زۆر کەم هەیە بەغدادی کوژرانی ئەوی لەچەند ساڵی ڕابردوودا بە درۆ ڕاگەیاند.

هەروەها داعش کوژرانی ئەبو حەسەن موهاجیری پشتڕاستکردەوە کە وتەبێژی ڕێكخراوەکە و کەسایەتییەکی دیاری داعش بوو.

XS
SM
MD
LG