Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غاز لە ناو شەمەندەفەرێک لە پاکستان دەیان کەس گیانیان لەدەست‌دەدەن


پاش تەقینەوەی بوتڵی غاز لە ناو شەمەندەفەرێکی پاکستان لە ڕۆژی پێنجشەممە بەلایەنی کەم 74 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی تریش بریدنار بوون. کاربەدەستان دەڵێن هەندیک کەس لە کاتێکدا گیانیان لەدەستداوە کە بەهۆی گڕەکەوە خۆیان فڕێ داوەتە خوارێ.

کەناڵە تەلەفیزیۆنیەکان ڤیدیۆیی شەمەندەفەرەکە نیشان دەدەن کە گڕ لە دەرگاو پەنجەرەکانی فارگۆنەکانەوە بەرزبۆتەوە لە کاتێکدا دەنگی هاواری خەڵکی دەبیسترێت، لەو ڕووداوەی کە لە ناوچەیەکی دووردەستی هەرێمی پەنجاب ڕوویداوە.

کاربەدەستێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پاکستان عەلی نەواز بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، ژمارەیەک لە سەرنشینەکان، کە زۆربەیان کەسانی خاوەن بڕوای ئاینین کە بۆ یەکێک لە کۆبونەوە گەورە ئاینییەکان دەچوون خەریکی دروستکردنی نانی بەیانی بوون کاتێک دووان لە بوتڵە غازەکانیان تەقیبوون.

زۆربەی پاکستانییەکان بۆ گەشتی دوور خواردن لەگەڵ خۆیاندا دەبەن، بەڵام بردن غاز لەگەڵ خۆیاندا دەبێت قەدەغە بێت. وەزیری هاتوچۆی پاکستان شێخ ڕەشید ئەحمەد بە پەیامنێرانی گوتووە هەڵەیەک بوو کەڕێگە دراوە بوتڵی غاز ببرێتە نێو شەمەندەفەرەکە.

ئاگرکوژێنەرەوەکان بەپەلە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە لە نزیک شارۆچکەی ڕەحیم یارخان. کارمەندانی بەهاناچوون و سەربازان لە شوێنی ڕووداوەکە بوون کاتێک تەرمەکان دەرهێندرابوون و داپۆشرابوون.

محەمەد عمران یەکێک لە ڕزگاربووان لە نەخۆشخانەی ڕەحیم یارخان بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاند " بوتڵێکی غاز تەقی ئیتر نازانم چۆن گڕەکە لە هەمو شوێنێکەوە بەرزبۆوە." ئەو گوتیشی من لە شەمەندەفەرەکە خۆم فڕێدایە خوارێ بۆ ئەوەی ژیانم ڕزگار بکەم. دەیان کەسی تر لە پشتی منەوە وەستابوون تا خۆیان هەڵبدەن."

محمەد نەدیم زیا کامەندێکی تەندروستی لە نەخۆشخانەی لیاقەتپوور لە نزیک شارۆچکەکە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاند بەلایەنی کەم 44 کەس بریندار بوون.

سەرۆک وەزیری پاکستان عمران خان ڕایگەیاند " لە دڵەوە خەمبارە" بۆ ئەم کارەساتەو داوای کردلێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێی ئەنجام بدرێت.

XS
SM
MD
LG