Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: دکتۆر چۆمان هەردی


دەشێت هەمیشە لەبەردەم پرسیارێکی گەورەدا ڕابمێنین، بەبێ ئەوەی هێشتا وەڵامێکی یەکلاکەرەوەمان بۆی دەستکەوتبێت.

ئەو پرسیارە پەیوەندییەکی زۆری هەیە بە ژیانی ڕۆژانەی ناو کۆمەڵگەی کوردیەوە و تایبەتیشە بە پرسی ژنان لە ململانێ کۆمەڵایەتییەکان و لە پرسە فەرهەنگییەکان و لە نێوەندەکانی بڕیاردان و ڕۆڵی ژن لە ڕوناکبیری و چەندان ڕەهەندی تریشدا.

لەم وتووێژەدا، میوانداری دکتۆر چۆمان هەردی کراوە، کە دەتوانم بڵێم بەشی گەورەی ژیانی خۆی تەرخانکردووە تا ئامانجی یەکسانی جێندەری لە کۆمەڵگەدا بێنێتە ئاراوە، واتە ئەو کۆمەڵگەیەی لەناو قەدەری دابەشبوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیدا دێت و دەچێت.

دکتۆر چۆمان هەردی، بەردەوام لە بەرەنگاربوونەوەی دیاردە نەرێنیەکانی کۆمەڵگەدایە، ئەم بەرەنگاربوونەوەیەش لە هەڵوێستی ڕۆژانە و تێکستە ئەدەبییەکانیشیدا ڕەنگی داوەتەوە و دەڵێت "مرۆڤبوونمان پابەندە بەوەی هێشتا توڕەین، بۆ ئەوەی پاڵنەرمان بێت بۆ کار کردن و هەڵوێست دەربڕین."
دکتۆر چۆمان هەردی، هەمیشەش بڕوای بە سێ وشە هەیە "ژن، ژیان،ئازادی".

ئایا "ژن. ژیان، ئازادی" دەتوانێت ببێتە هاوکێشەیەک و هاوسەنگی لە کۆمەڵگەدا دروست بکات؟

ئایا هەوڵەکان بۆ یەکسانی جێندەری زیان لە فێمینیزم دەدات؟

ئایا ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافەکانی ژنان دەکەن، چەندێک توانیویانە کەلێنەکانی ناو کۆمەڵگە پڕ بکەنەوە؟
دکتۆر چۆمان هەردی، نوسەر و لێکۆڵەر لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:35 0:00

XS
SM
MD
LG