Accessibility links

ڕوسیا ڕەخنەی توند لە ئەمەریکا دەگرێت لەسەر بڕیاری پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی سوریا


ڕۆژی شەممە ڕوسیا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تاوانبار دەکات بە " چەتەیی نێونەتەوەیی" پاش ئەوەی واشنتن خواستی خۆی بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی سوریا ڕاگەیاند کە لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە کۆنترۆڵ کراون.

ئەم لێدوانە پاش ئەوە بوو کە وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئەسپەر ڕایگەیاند هێزەکانی ئەمەریکا خۆیان ڕێکدەخەنەوە لە دێرەزوری نزیک سنوری عێڕاق کە گەورەترین کێڵگەی نەوتی وڵاتەکەی لێیە.

ئەسپەر لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ بروکسڵ بە پەیامنێرانی گوت ئەرکەی ئەوان پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان دەبێت لە تیرۆرستانی داعش. لە ئێستادا نزیکەی 200 سەربازی ئەمەریکایی لەو ناوچەیەن.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئەوەی واشنتن لە ئێستادا دەیکات، دەستبەسەرداگرتن و کۆنترۆڵکردنی کێڵگە نەوتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە شێوەیەکی سادە چەتەیی نێونەتەوەییە."

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە سەرچاوە سروشتییەکانی سوریا نە موڵکی داعشەو نە ئەمەریکا بەڵکو تنها موڵکی کۆماری عەرەبی سوریایە.

XS
SM
MD
LG