Accessibility links

ڕێبەرانی ڕوسیا و تورکیا وتووێژ لەسەر چارەنوسی سوریا دەکەن


ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی ڕوسیا لە هاوینە هەواری سۆچی سەر دەریای ڕەش کۆبونەوە، چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی وادەی ئاگربەستی نێوان سەربازانی تورکیا و شەڕڤانە کوردەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆتاییپێبێت.

هەرچەندە هێشتا وردەکاری لەسەر ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام چاوەڕوان دەکرێت تەوەری سەرەکی ئەو کۆبونەوەیە سنوری نیوان سوریا و تورکیا بێت کە ئانکەرە داوای ناوچەیەکی ئارام دەکات کە شەڕڤانە کوردەکانی تێدا نەبن.

ئەم کۆبونەوەیە لە کاتێکدایە کە پاش بڕیاری کشانەوەی ئەمەریکا لە سوریا، لەشکری تورکای هێرشەکانی بۆ سەر کوردەکان دەستپێکرد .

XS
SM
MD
LG