Accessibility links

زاناکان دەگەنە ئەو دەرئەنجامەی زریانی گەورە لەوانیە بومەلەرزەی زریان دروستکات


واشنتن – توێژینەوەیەک لە گۆڤاری Geophysical Research Letters لەم هەفتەیەدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت زاناکان دووگرووپی مەترسیداریان لە بومەلەرزەی زریان دۆزیوەتەوە ناویان لێناوە "بومەلەرزە"

ئەم ڕووداوە لە بن دەریادا لەکاتی زریانی گەورەدا بەگووڕی3.5 پلە ڕوودەدات.

بومەلەرزەی زەوی بەربڵاوە و ڕۆژانە ڕودەدات، بەڵام ئەوەی پێشتر نەزانراوە ئەو دەنگەیە وەک بومەلەرزە دەردەکەوێت بەڵام لەئاستی بەریەکەوتنی زەوی و ئاوی دەریادا ڕوودەدات.

زریان لەوانەیە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە "وین یوان فان" زانای بواری بومەلەرزە لە زانکۆی فلۆریدا، دەڵێت "ئەمە سەرنجراکێشە و نامۆیە، لەبەر ئەوەی هیچ کەس ناتوانێت لە رۆخی بن دەریادا لەکاتی زریاندا ئامادەبێت.

توێژینەوەکە دەڵێت لەنیوان ساڵانی 2006 بۆ 2015، 14،077 بومەلەرزەی لەو جۆرە تۆماربوە.

شێوەی دانیشتن پەیوەندی بە ئازاری جەستەوە هەیە.

تەلەفوونی دەستی و کۆمپیوتەر لەجیهاندا لەهەموو وڵاتەکاندا بڵاوبۆتەوە، ئاسایی‌شە کەسان ببینیت خۆیان بەسەر ئەو ئامێرانەدا چەماندوەتەوە.

کاتێک دکتۆر لووشانثا گووناسیکێرا لە ئۆرلاندۆ هێڵث هەستی بەو ئازارە کرد، واتێگەیشت کە پێویستی بە وەزشکردنە.

دکتۆر لووشانثا لەمبارەیەوە دەڵێت "ئازارەکە لەپشتما بووە، لە بەشی سەرەوە لەشانم و لەملم، لە یەک لا بوە".

لەیانەی ئۆرلاندۆی تەندروستی سەردانی پزیشک ناثانێل میلیندزی کرد تایبەت بە وەرزش. ناثانێڵ دڵنیابوو کە ئەو ئازارەی دکتۆر لووشانثا پەیوەندی بە شێوەی دانیشتنیەوە هەیە.

ناثانێڵ دەڵێت تەماشای شێوەی دانیشتنی دکتۆر لووشانثام کرد، هەردوو شانی بۆ ناوەوە بردبوو، پشتی چەمابوەوە، سەری بەرەو خوارەوە بوو، ملیشی بۆ سەرەوە چەمابوە.

ناثانێل دەشلێت "چەمانەوە بەسەر کۆمپیوتەر و تەلەفوونی دەستیدا، پەستان دەخاتە سەر ماسولکەی مل و هیلاک دەبن و گرژیی ماسولکە و سەرئێشە دروست دەکات، هەروەها کاریگەری لەسەر دیسکی (کڕکڕاگەی نێوان جوومگەکان)ی مل هەیە"، سەرباری ئەمەش دەڵێت "دەتوانرێت چارەسەر بکرێت و ڕاستبکرێتەوە".

ووتیشی "تووشی سەرسووڕمان دەبیت کاتێک وەرزشی تایبەت بە ڕاستکردنەوە دەکەیت چۆن ئازار و ماندووبوونت نامێنێت".

سەبارەت بە دکتۆر لووشانثا دەڵێت "گۆڕینی شێوەی دانیشتنی گۆڕانکاری گەورەی کردوە".

ووتیشی "زۆر یارمەتی دام، لەئێستادا هەست بەو ئازارە ناکەم".

شارازایان ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و تەلەفوون دەکەن و دەڵێن کاتێک دادەنیشیت دەبێت چاو لە ئاستی سەرەوەی سکرینی کۆمپیوتەرەکە بێت و بڕبڕەی پشت و ملت ڕێک بێت، هەروەها، بەردەام پشوو وەرگریت و ئاگەداری شێوەی دانیشتنی خۆت بێت".

ڕێنمایەکانی ئەڵمانیا بۆ خۆلادان لە قەدەغەکردنی تۆڕی 5G
بڵاوکرانەوە و ئەمریکا تێبینی لەسەری هەیە.

ئەڵمانیا ڕەشنووسی ڕێنمایی بۆ تۆڕی نەوەی داهاتوی 5G بێتەلی بڵاوکردوە، نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی قەدەغەکردن لەسەر تەلەفوونی(هەواوی) چین دابنێت. لەسەر ئەم ڕێنمایانە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ئاگاهیدا لەوەی پیاداچونەوە بە گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری لەگەڵ هاوپەیمانەکانی دەکات ئەوانەی ئامێری ئەو کۆمپانیایەی چین بەکاردێنن.

کەتەلۆگی دەزگای تۆڕی فیدراڵی ئەڵمانیا مەرجی تێدایە بۆ هاوردەکانی تۆڕی 5G نوێ، بۆ داواکان و مۆڵەت پێدان بە بەرهەمهێنەرەکان بێ ئاماژەدان بە ناوی کۆمپانیای (هاواوی) بەمەبەستی دوورنەخستنەوەی.

لایخۆیەوە کۆمپانیای (هاواوی) پێشوازی لە هەنگاوی حکومەتی ئەڵمانیا کرد کە هەوڵدەدات "کۆڕەپانێکی ئابوری هاوسەنگ دامەزرێنێت" بۆ هاوردەی 5G لەبازاری ئەو ووڵاتەدا.

وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا فشاری لەسەر هاوپەیمانەکانی ئاوروپا داناوە و داوایان لێدەکات کۆمپانیای (هاواوی) فەرامۆشکەن، کە گەورە کۆمپانیای بەرهەمهێنانی تۆڕی پەیوەندیە لەجیهاندا.

ئەمریکا مەرتسی لەئامێرەکانی کۆمپانیای (هاواوی) هەیە، هۆکاربێت بۆ سیخوڕیکردنی ئەلیکترۆنی چین، کە لایخۆیەوە کۆمپانیاکە چەندین جار و بەردەوام نکۆڵی لێکردوە.

لەمانگی 5ی ڕابردودا بەڕێوبەرایەتی ترامپ ڕێگاکانی لەهاتنی ئەو تەکنەلۆجیایە بۆ ئەمریکا گرت، ئەمەش بەشێکە لە ململانێی جیۆسیاسی بەرفراوان لەنێوان واشنتن و بەیژیندا سەبارەت بە تەکنەلۆجیا و بازرگانی.

بەرپرسانی ئەمریکا نیگەرانن لەوەی بەپێی یاسای هەواڵگری نیشتمانی، کۆمپانیاکان لەچین داوایان لێدەکرێت هاریکاربن لەبواری هەواڵگریدا.

ڕاب سترایەر گەورە دبلۆماتکاری ئاسایشی هێرشی ئەلیکترۆنی لە وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا ووتی "سەرباری تاقیکردنەوەی ئامێرەکان و پرۆگرامە تایبەتەکان لەسەر خاڵی لاواز، دەبێت حکومەتەکان ئەو وڵاتانەش بەهەند وەرگرن بەرهەمەکانی لێ دروستکراوە ، ئایا دادگای سەربەخۆ و سەروەری یاسایان هەیە یان نا".

سترایەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەڕێگای تەلەفوونەوە ووتی "ئەگەر تەکنەلۆجیایەک هەبێت متمانەپێکراو نەبێت لەتۆرەکانیاندا بڵاوکرابێتەوە، دەبێت چۆنێتی گۆڕینەوەی زانیاری لەگەڵ وڵاتێکی بۆنموونە وەک ئەڵمانیا هەڵسەنگێنین"، هەرچەندە سەرباری ئەوەش ووتی " ئەو تائێستا چاوی بەڕێنمایەکانی ئەڵمانیا نەکەوتوە ئەوەی ئاشکرا کراوە، بەڵام بۆ گفتۆگۆ لەسەرکردن کراوەیە و لەوانەیە لەکۆتایی ئەمساڵدا ببێتە یاسایەک".

تۆڕی 5Gی نوێ زۆر خێرایە لە دابەزاندن و گەشتنی زانیاریەکان، ئەوەی لەوانەیە بۆ داهێنانی وەک رۆبۆتی کارگەکان و نەشتەرگەری لەدورەوە بەسوود بێت، بەڵام پشتبەستنی زیاتر بەو پرۆگرامانە مەترسی هێرشی ئەلیکترۆنی زیاد دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:14 0:00

XS
SM
MD
LG