Accessibility links

نیاز سەعید: ئەم شەڕەی تورکیالە رۆژئاوا بۆ مەدایەکی دوور و درێژە لە پێناوی بەرژەوەندی و ستراتیژیەکانی


Niaz Saeed

هەر وەکو باس دەکرێ کورد شەڕێکی نەخوازراوی بەسەردا سەپێنراوە و لەبەرامبەردا جگە لە پاراستنی هاووڵاتیان و خاکەکەی پەلاماری هیچ لایەنێکی نەداوە. ئاخۆ هۆێ چییە تورکیا هەر لە سەرەتاوە دژایەتی خۆێ بەرامبەر بە رۆژئاوا نیشان داوە؟ ئامانجی ئەم " شەڕ پێیفرۆشتنە" چییە؟

هەر وەکو باس دەکرێ کورد شەڕێکی نەخوازراوی بەسەردا سەپێنراوە و لەبەرامبەردا جگە لە پاراستنی هاووڵاتیان و خاکەکەی پەلاماری هیچ لایەنێکی نەداوە. ئاخۆ هۆێ چییە تورکیا هەر لە سەرەتاوە دژایەتی خۆێ بەرامبەر بە رۆژئاوا نیشان داوە؟

ئامانجی ئەم " شەڕ پێیفرۆشتنە" چییە؟

دیارە هەر شەرێک کۆتاییەکی هەیە، بە شکەست، بردنەوە وە یاخود راگرتنی لە ژێر فیشارەکاندا، بەرێوەبەرایەتی ترامپ لە ناوەوە وە بە تاێبەت لە ناو کۆنگریسدا لە ژێر فشارێکی زۆردایە، کورد کە شەڕی بەرگری لە خۆ دەکات، بەڵام تورکیا چ گوشارێکی لە سەردایە بۆ ڕاگرتنی شەرەکە؟

تا چەند ئەوەی لە رۆژئاوا دەگوزەری و ئامانجەکانی تورکیا مەترسی هەیە بۆ سەر هەرێمی کورستان؟

Turkey Syria
Turkey Syria

نیاز سەعید، کادری پێشکەۆتووێ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و شارەزا لە ئیسلامئ سیاسی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " تورکیا لەم شەڕەدا چەند ئامانجێکی هەیە، یەکەم درووستکردنی پشتینەیەکی ئەمەنی لە درێژایی سنوورەکەدا، هاوکات گۆڕانێکی دیمۆگرافی لە ناوچەکەدا بە ناوی گێڕانەوەی ئاوارەکان کە زۆربەیان عەرەبن، ئاماناجێکی تری تورکیا رێگا نەدان بە درووستبوونی ئەزمۆنێکی تری حوکمڕانی وەکو ئەوەی هەرێمی کوردستان لە سوریا".

کاک نیاز هەر وەها دەڵێت " لە ئامانجەکانی تری تورکیا لەم شەڕەدا گوستنەوەی کێشە ناوخۆییەکان و گەڕان بە دوواێ سەرکەوتنێکدا لە دەرەوەی سنوور کە ئەردوگان و پارتەکەی پێی ببنە سونبوڵی نەتەوەیی وە بەرگرتنی لە جیابۆنەوە و دوو بەرەکی و جیابۆنەوە لە حزبەکەیدا، داپۆشینی ئەو شکەستەی کە لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا بە دەستیهێنا وە شاردنەوەی ئەو قەیرانە ئابوریانە ".

Gen. mazloum abdi, President Trump and Erdogan
Gen. mazloum abdi, President Trump and Erdogan

کاک نیاز دەشڵێت " بە دڵنیاییەوە ئەوەی لە رۆژئاوا دەگوزەرێ و ئامانجەکانی تورکیا کاریگەری هەیە لەسەر هەریم کوردستانیش، پێیم وایە ئەو لەشکەر کێشیەی تورکیا، لەشکەر کێشیەک نییە بۆ ماوەیەکی دیاریکراوو، بۆ قوناغێکی دیاریکراوو و ئامانجێکی دیاریکراوو، ئەمە بۆ مەدایەکی دوور و درێژە کە تێکەڵاوی کۆمەڵێک ئەجندای تورکیایە بۆ خزمەت بەرژەوەندی و ستراتیژیەکانی ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:22 0:00


XS
SM
MD
LG