Accessibility links

هاوکاری مرۆیی بۆ خەڵکی سڤیل لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا


مانگی سوری تورکیا دەڵێت کەلوپەلی مرۆیی بۆ سەدان کەس لە شارۆچکەی سەرێکانی لە باکوری سوریا ناردووە پاش هێرشە لەشکرییەکانی تورکیا دژ بە کوردەکان لە سوریا.

ئەو ڕێکخراوە مرۆییە دەڵێت کەلوپەلەکان بریتی بوون لە خۆراک بۆ نزیکەی دوو هەزار کەس.

کارمەندانی خاچی سوری تورکی و ئاژانسی ڕووبەڕووبونەوەی کارەساتی تورکیا ئەم هاوکارییەیان گەیاندووە.

لەلایەکی ترەوە پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامشلۆ دەڵێت خاچی سوری نێونەتەوەیی و مانگی سوری کوردی تیمی خۆیان ناردووە بۆ گواستنەوەی بریندارەکان لە سەرێکانییەوە بۆ نەخۆشخانەکانی قامشلۆ.

ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستێکی 120 کاتژمێری لەلایەن ئەمەریکا و تورکیاوە لە دووهەم ڕۆژیدایە بەڵام ڕاپۆرتەکان لەسەر شەڕو پێکدادان لە ناوچەکە بەردەوامە.

XS
SM
MD
LG