Accessibility links

مستەفا بالی: هێرشەکانی لەشکری تورکیا هەر بەردەوامە


هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند هێرشەکانی لەشکری تورکیا پاش ڕێککەوتنی ئاگربەستیش هەر بەردەوامە.

هەسەدە داوای لەلایەنەکانی ئاگربەستەکە کرد پەیمانی خۆیان بەجێ بگەیەنن.

بە پێی ڕاگەیاندنەکەی هەسەدە لەوەتای بڕیاری ئاگربەستەکە کە لە ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر دەی شەوەوە ڕاگەێندرا هەتا ئێستا 13 کەسی سڤیل و پێنج لە شەڕڤانانیان کوژراون.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی هەسەدە مستەفا بالی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئاگربەست لەلایەن تورکیاوە ئەنجام نەدراوەو داوای لە بەرپرسانی ئەمەریکا کرد کە فشار بخەنە سەر تورکیا هێرشەکانی ڕابگرێت.

لەلایەکی ترەوە دەنگی ئەمەریکا هەوڵیدا لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە پشتڕاستی بکات کێ ئاگربەستەکەی تێکداوە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی ڕایگەیاند تورکیا هێرشەکانی خۆی ڕانەگرتووە. بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە ڕامی عەبدوڵڕەحمان بە دەنگی ئەمەریکای گوت هەتا ئێستاش لە گرێ سپی و سەرێ کانی هێرشەکان ڕانەگیراون.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە قامشلۆ ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:57 0:00


XS
SM
MD
LG