Accessibility links

دکتۆر سەلام عەبدولکەریم: هاتنی هێزەکانی حکومەتی سوریا بە ناچاری بووە پاش کشانەوەی ئەمریکا


جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕێککەوتنی ئاگربەستی لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو ڕاگەیاندنەی ڕۆژی پێنجشەممەی مایک پێنس، دەبێت تورکیا کردە لەشکرییەکەی "کانی ئاشتی"بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ (120 کاتژمێر) ڕابگرێت وەک زەمینە ڕەخساندنێک بۆ کشانەوەی هێزە کوردیەکان لە باکوری ڕۆژهەلاتی سوریا "ڕۆژئاڤا".

ئەم ڕێککەوتنە لە نێوەندی هەروادێ و زیادبوونی نیگەرانییەکانی وڵاتانی جیهاندایە بەهۆی هێرشی تورکیاوە بۆسەر کورد لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ئەم کردە لەشکرییەی تورکیا دوابەدوای بڕیاری سەرۆک ترامپ هات بۆ کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکا لە سوریا، بەمەش یەکینەکانی پاراستنی گەل، واتە یەپەگە کە هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا بوو لەو ناوچانەدا دژی تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی، بە تەنیا بمێنیتەوە.

سەرکردەکانی یەپەگە دەڵێن هەر کە هێرشەکەی تورکیا دەستیپێکرد، لە دوو بەرەوە شەڕیان دەکرد، بەرەیەکیان لەگەڵ تورکیادا و بەرەیەکیشیان لەگەڵ داعشدا.

لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ئەم ڕێککەوتنی ئاگربەستەی پەسەند کردووە، بەڵام هێشتاش نیگەرانی هەن لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی و لەسەر ئاستی ناوخۆیی کوردیش.

کەم نین ئەوانەی دەڵێن ئەم ڕێککەوتنی ئاگربەستە بە زیانی کوردە و لە بەرژەوەندی تورکیایە.

دکتۆر سەلام عەبدولکەریم، پسپۆڕی کاروباری تورکیا لە زانکۆی سلێمانی دەڵێت نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاگربەست نییە چونکە ئاگربەست هەنگاوێکی باشە بۆ هەموو لایەنەکان و بەتایبەتیش بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام نیگەرانییەکان لەسەر ڕێککەوتنەکەیە، وەک دەڵێت "پێویستە ئەوەش لەبەرچاو بگرین کە ئەوە ڕێککەوتن نییە، تاوەکو ئێستا لێکتێگەیشتنە، چونکە ئەمریکا لایەنێکی شەڕ نەبووە تا ڕیککەوتن لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا بکرێت."

دکتۆر سەلام ئاماژەش بەوە دەکات لایەنەکانی ئەم جەنگەکوردی ڕۆژئاوا و هێزی داگیرکاری تورکیایە هاوکاتی ئەو هێرشانەی دەستی پێکردوون.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئەم پسپۆڕەی کاروباری تورکیا لە زانکۆی سلێمانی جەخت دەکاتەوە لەوەی هێشتا زووە بتوانرێت بگوترێت ئایا چەندێک متمانە هەیە بۆ سەرکەوتنی ئەو ئاگربەستە وەک دەڵێت وردەکارییەکان و میکانیزمەکانی چۆنیەتی جێبەجێکردنی لەو ماوە دیاریکراوەی دانراوە (پێنج رۆژ) هێشتا دیار نییە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:27 0:00


XS
SM
MD
LG