Accessibility links

لێدوانی حیکمەت حەبیب، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا


حیکمەت حەبیب
حیکمەت حەبیب

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات دەڵێت، تایبەت بەو ڕێککەوتنەی نێوان ئەمریکا و تورکیا کە لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەدا ڕاگەیەندرا بۆ ئاگربەست لە ماوەی 120 کاتژمێردا، لە ڕاستیدا ئێمە لە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لەگەڵ هەموو پرۆسەیەکی سیاسیداین بۆ ڕاگرتنی کوشتن و وێرانکردن و خوێن ڕشتن.

حیکمەت حەبیب دەڵێت، بەڵام تا ئەم ساتە وەختە وردەکاری ئەم ڕێککەوتنەمان بە دەست نەگەیشتووە، با چەند کاتژمێرێک چاوەڕوان بین و بزانین وردەکارییەکان چین و ئەوجا هەڵوێستی فەرمی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ڕادەگەیەندرێت. بەڵام لە ڕووی پرەنسیپەوە ئاگربەست و ڕێگەگرتن لە کارەسات بەسەر گەلدا هەڵوێستێکی ئەرێنیە. لە لێدوانە تایبەتەکەیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، بەڕێز حەبیب دەڵێت، هیوادارین ئەم ئاگربەستە نەک هەر لە پێنج ڕۆژدا بەڵکو هەمیشەیی بێت و لەسەر بنچینەی ڕێزگرتن لە دراوسێیەتی بێت لەگەڵ تورکیا و هەموو ئەو وڵاتانەی تریشدا کە کار لەسەر لایەنی سیاسی دەکەن بەتایبەتی لەگەڵ سوریا و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا. ئێمە لە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بەشداریمان هەبووە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەییدا لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم و شکست پێهێنانی داعشدا. چاوەڕوانی چەند کاتژمێری داهاتووین بۆ زانینی وردەکارییەکانی ئەم ڕێککەوتنە، وەک باسم کرد ئێمە لەگەڵ ڕاگرتنی خوێن لێچۆڕانی سوریاداین کە ئەوە چەندان ساڵە سوریا خوێنی لێدەچۆڕێت و گەلی سوریاش پەڕتەوازە بووە و ژێرخانی سوریاش وێران بووە، هەر بۆیە لە ڕووی پرەنسیپەوە تێروانینێکی ئەرێنیمان هەیە.

XS
SM
MD
LG