Accessibility links

ژەنەڕاڵ مەزڵوم: ئەمەریکا دژی ڕێککەوتنمان لەگەڵ حکومەتی سوریا نەبووە


فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند سەرۆک دانۆڵد ترامپ خۆی پشتیوانی بۆ ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ ڕوسیا و حکومەتی سوریا کردووە بۆ پاراستنیان لە دژی هێرشەکانی تورکیا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی کە ناسراویشە بە مەزڵوم کۆبانی ڕایگەیاند ترامپ لاری لەو ڕێککەوتنە نەبووە.

کۆبانی لەمیانەی وتووێژەکەی ڕۆژی چوارشەممەیدا لەگەڵ کەناڵی کوردی ڕۆناهی گوتیشی ئەو ڕۆژی دووشەممە بابەتەکەی لەگەڵ ترامپ تاوتوێ کردووە ڕۆژێک پاش ئەوەی کوردەکان ڕێککەوتنەکەیان ڕاگەیاند. ئەو گوتی " ئەمەریکا دەخوازێت ڕێککەوتن بۆ شەڕی دژ بە داعش بەردەوام بێت، بەڵام لە ئێستادا بۆ ئێمە پاراستنی گەلی خۆمان و پاراستنی ڕۆژئاوا ئەرکی سەرەکیمانە. لە ئێستادا دەتوانم ئەمە ئێستادا ئێمە شەڕی دژ بە داعشمان ڕاگرتووە تەنها خۆمان لە دژی داعس دەپارێزین و داعشیش ئەمە دەزانێت. لەو کاتەوەی هێرشەکانی تورکیا دەستیان پێکردووە داعشیش هاربوون لە زۆر شوێن تەقینەوەیان ئەنجام داوە. هێرشیان کردە سەر زیندانەکان و هەوڵیاندا زیندانییەکانیان ئازاد بکەن."

ئەو گوتیشی خۆیان چارەنوسی زیندانیانی داعش دیاری دەکەن " ئێمە دەستگیرمان کردوون لای ئێمەن، ئێمە بڕیار دەدەین کەس نایدات، ڕاستە ئەوانەی کە لەگەڵمان کاردەکەن لەگەڵمان بمێننەوە پێکەوە بڕیار دەدەین."

مەزڵوم کۆبانی گوتیشی " ڕێککەوتنی ئێمە لەگەڵ ڕژێمی سوریا جیبەجێ نەکراوە. ڕاستە ئەوان هاتونەتە مەنبج و تەلتەمەر بەڵام نەچوونەتە ناوەوە. ڕێککەوتنی ئێمە ئەوەیە ئەوان بڕۆنە سنوور. پێویستە ئەوان لە تەلتەمەرەوە بەرەو سەرەوە بۆ سنوور بڕۆن. پێویستە بڕۆن بۆ کۆبانی. پێویستە بڕۆن بۆ ڕۆژهەڵاتی کۆبانی ڕووبکەنە ئەودیوی بە ناوی سەروەری سوریا ئەو ناوچەیە بپارێزن. ئەگەر ئەوان پەیمانەکانی کاتی وتووێژەکانمان بەجێ نەگەیەنن، ئەوا ئەو ڕێککەوتنەی کردوومانە ناچیتە بواری جێبەجێکردنەوە."

ئەم ڕێککەوتنە پاش بڕیاری ئەمەریاک بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکان هاتە ئاراوە.

کوردەکانی سوریا لەوەتای ساڵی 2014 وە هاوپەیمانی ئەمەریکان لە شەڕی دژ بە داعشدا.

XS
SM
MD
LG