یەکێتی ئەوروپا لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریای شەرمەزارکرد و داوای لە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکەی کرد فرۆشتنی چەک بە تورکیا ڕابگرن.
جۆزێپ بۆرێل وەزیر دەرەوەی ئیسپانیا گوتی ئەمڕۆ دووشەممە بە تێکڕای دەنگی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لەشکرکێشیـیەکەی تورکیا شەرمەزارکرد و داوای لە ئەنکەرە کردووە دەستبەجێ هێرشەکەی بۆ سەر باکوری سوریا ڕابگرێت و داواشی لە هەموو وڵاتانی ڕێکخراوەکەیان کرد فرۆشتنی چەک بە تورکیا ڕابگرن.
ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێس دەڵێت بەپـێی سەرچاوە دیپـلۆماتیـیەکان، بەریتانیا نەیهشت بڕیار بدرێت چەک فرۆشتن بە تورکیا قەدەغەبکرێت، بەو پـێـیەی ئەندامی ناتۆیە.
پـێشتر فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بڕیاریان دا پـێدانی چەک بە تورکیا ڕابگرن.