Accessibility links

شەماڵ بەشیری: کورد لە رۆژئاوا باشترە لەگەڵ حکومەتی ناوەند بگاتە ئاستێک لە رێکەوتن


ShamaL Bashiri

ئەگەر بنواڕینە هەر سەرچاوەیەکی میدیایی، هەر بەرپرسێک وە هەر شرۆڤەکارێک هەموو ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەردوگان و تورکیا هەر لە سەرەتاوە نەیان شاردوەتەوە وە بە ئاشکرا دژایەتی خۆیان بەرامبەر بە رێبەرایەتی سەربەخۆێ رۆژئاوا نیشان داوە.

ئەگەر بنواڕینە هەر سەرچاوەیەکی میدیایی، هەر بەرپرسێک وە هەر شرۆڤەکارێک هەموو ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەردوگان و تورکیا هەر لە سەرەتاوە نەیان شاردوەتەوە وە بە ئاشکرا دژایەتی خۆیان بەرامبەر بە رێبەرایەتی سەربەخۆێ رۆژئاوا نیشان داوە. ئاخۆ ئەوەی کە ئەمرۆ دەیبینین نەدەکرا لە پێشدا لە رێگای کەناڵە دیپلۆماسیەکانەوە رێگای لێبگیردبایە؟

Turkish Ministerof National Defence Hulusi Akar
Turkish Ministerof National Defence Hulusi Akar

کورد لە درێژایی مێژوودا لە هەر رێکەوتنێکدا بە بێ واژووکردنی رێکەوتنامەیەک لەگەڵ ئەو لایەنانەی هاوکاری لەگەڵ دەکات بە مایە پووچی هاتوەتە دەرەوە، پەیەدە یان بەریوەبنەرایەتی سەربەخۆێ رۆژئاوا نەدەبوایە پێیداگری لە سەر رێکەوتنامەیەکی واژووکراودا بکردبایە بۆ ئەوەی وەکو ئەمرۆ بێ دۆست لە گۆڕەپانەکەدا نەمێنیتەوە؟

بریارەکەی ترامپ کاردانەوەیەکی نیگەتیڤانەی زۆری لێکەوتەوە بەڵام تا ئێستا هەر قسەیە، ئەگەری هەیە ئەم قسە و فیشارانە دەرئەنجامێکی بۆ کورد لێبکەوێتەوە پێش ئەوەی لەشکەری تورکیا ئامانجەکانی بە دەست بهێنی؟

کورد لە بەرەی دیپلوماسیدا چی لە دەست دێت بۆ ڕاگرتنی درووستبوونی گەرماوەیەکی خؤین و کارەساتێکی مرۆڤایەتیانە لە رۆژئاوا؟

شەمال بەشیری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە دووای روودانی ئەم جۆرە کارەساتانە ئاسانە کە مرۆڤ کەمایسیەکان و کەم و کورتیەکان ببینی، بەڵام بەداخەوە لە ناو گەرمەی تێکۆشاندا دیارە کە حساباتی وورد بۆ ئەو دۆخە نەکراوە، کێشەکە ئەوەیە هەندی لێکۆڵینەوەی سیاسی لە ئارادا هەبوون کە پێی وابوو لە پرۆسەی داڕشتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست کورد تاکە لایەن و هێزی چالاک و ئامادەن بۆ هاووپەیمانیەتی لەگەڵ هێزەکانی رۆژئاوایی بە تایبەتی ئەمەریکا لە هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەرست، بەڵام وەکو دەبینرێت بە هەبوونی وەزارەتێکی دەرەوە وە حکومەتێکی نائارام لە ئەمەریکا و سەرۆک کۆمارێک بە بێ ئارامیەکی سیاسی وە بە بێ ستراتیژیەتێکی درێژ خایەن واێکردووە هەم خوێندنەوە بۆ دۆخەکە زۆر زەحمەت بێ وە هەمیش پێشبینی بۆ دۆخێکی ئاوا زۆر ئاسان نەبێ بۆ کاربەدەستانی کورد لە باکور و رۆژئاوای کوردستان ".

کاک شەماڵ هەر وەها دەلێت " ئەم دۆخە دەبوایە پێشتر خۆێندنەوەی بۆ کرابا، هیچ نەبا وەکو ئەگەرێک لەبەر چاو گیرابا، بەڵام فاکتەرەکان یەکجار زۆر ئاڵۆزن، قەیرانی سوریا رۆژ بە رۆژ گۆڕانی بەسەردا دێت وە هاووسەنگی هێزیش رۆژانە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، لە دەرئەنجامی ئەمەدا بۆمان دەردەکەوێ کە لەم دۆخەدا هەتا ئێستاکە نە هاووپەیمانیەکی درێژ خایەن لە ئارادا هەبوە لە ناو بەرەکاندا وە نە بەرنامە و ستراتیژیەتێکی درێژ خایەن ".

کاک شەماڵ دەشڵێت " لایەنی کورد چ ئێستاکە وە یاخود وە چ لە دووای ئەم قەیرانە کە کۆتایی پێی دێت هەوڵەکانی ئەوە بێت لەگەڵ حکومەتی ناوەندی بگاتە ئاستێک لە رێکەوتن، رێکەوتنێک چەندە خراپیش بێت لەگەڵ حکومەتی ناوەندی زۆر زۆر باشترە بە بێ هیچ رێکەوتنێک لەگەڵ هێزەکانی هاووپەیمانی نیۆنەتەویی کە رۆژانە بەم جۆرە بازرگانی بە گیانی مرۆڤی سڤیل دەکەن ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:24 0:00


XS
SM
MD
LG