Accessibility links

وڵاتانی کۆمکاری عەرەب ‌هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا شەرمەزار دەکەن


سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەب ئەحمەد ئەبو ئەلغەیز ڕۆژی شەممە ئۆپەراسێۆنە لەشکرییەکەی تورکیای لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە " داگیرکردنی خاکی وڵاتێکی عەرەب و دەستدرێژی بۆ سەروەرییەکانی" لە قەڵەم دا.

لە گوتاری دەستپێکردنی ئەو کۆبونەوە بەپەلەیەی کە لەسەر داواکاری میسر ئەنجام درابوو، وەزیری دەرەوەی میسر سامح شوکری داوای ڕاگرتنی ئۆپەراسینە لەشکرییەکانی تورکیای لە باکوری سوریا کرد هەروەها گوتیشی ئۆپەراسیۆنی لەشکری تورکیا " ڕێگرە لەبەردەم چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا." هاوکات ئانکەرەی تاوانبار کرد بە " گەڕانەوەی تیرۆر" بۆ ناوچەکە.

وەزیری دەرەوەی میسر چەند وتووێژێکیشی ئەنجام دا بۆ تاوتوێکردنی پاراستنی سەروەری سوریا و یەکێک لەو وتووێژانەش لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات بوو.

وەزیری دەرەوەی عێراق محەمەد عەلی ئەلحکیم کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتی ئەم خولەی کۆمکاری عەربی دەکات، هێرشەکەی تورکیای بۆ سەر سوریا شەرمەزار کرد و گوتی " ئەو هێرشانە قەیرانی مرۆیی خراپتر دەکەن، مەینەتییەکانی خەڵکی سوریا زیاتر دەکەن و تواناکانی تیرۆستان زیاتر دەکەن."

ئەلحەکیم و وەزیری دەروەی لوبنان بەسیل جوبران داوایان لە کۆمکارەکە کرد سوریا وەک ئەندام بگەڕێنێتەوە.

وەزیری دەرەوەی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات) ئەنوەر قرقاشیش ئەو هێرشانەی شەرمەزار کرد و گوتی " ئێمە داوا دەکەین تورکیا و هێزەکانی و هەمو هێزە بیانییەکانی کە سەرپێچیان لەو وڵاتە عەرەبە کردووە دەربچن و ئێمە داوای چارەسەرییەکی سیاسیانە دەکەین."

XS
SM
MD
LG