Accessibility links

ئێران پێشنیازی ڕێکخستنی کۆبونەوە لە نێوان کوردەکان، حکومەتی و سوریا و حکومەتی تورکیا دەکات


ڕۆژی شەممە ئێران ڕایگەیاند ئامادەیە وتووێژێک لە نێوان کوردەکانی سوریا، حکومەتی سوریا و تورکیا ڕێکبخات بۆ تاوتوێکردنی دامەزراندنی پاراستنی سنووری نێوان تورکیا و سوریا دوابەدوای هێرشەکانی لەشکری تورکیا بۆ سەر کوردەکان لە سوریا.

لەو دەستپێشخەری ناوبژییەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەرین ئاماژەی بە ڕێککەوتنی 21 ساڵە دەکات کە بە پێی ئەوە پێویستە دیمەشق هاوکاری کردنی پەکەکە ڕابگرێت کە تورکیا دەڵێت سوریا هەرگیز ئەو ڕێککەوتنەی جیبەجێ نەکردووە.

زەریف دەڵێت ڕێککەوتنی عەدەنە لە نێوان تورکیا و سوریا هێشتا بەکارە دەشێ ڕێگایەکی باشبێت بۆ گەیشتن بە ئاسایشی سنوور. ئەم داواکارییەی ئێران لە چوارەم ڕۆژی هێرشەکانی تورکیایە بۆ سەر کوردەکان لە سوریا.

.

XS
SM
MD
LG