Accessibility links

پاکستان هەوڵی چاککەردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە دەدات


وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند سەرۆک وەزیری وڵاتەکە عمران خان ڕۆژی شەممە سەردانی پایتەختی ئێران دەکات بەر لەوەی بڕوات بۆ عەرەبستانی سعودیە بۆ هەوڵەکانی ئارامکردنەوەی ناوکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئیسلامییە.

شا محمەد قوڕەیشی ڕۆژی هەینی لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێران لە شاری موڵتان ئەم ئەم ڕاگەیاندنەی دا.

ئەو گوتیشی خۆی لەگەڵ سەرۆک وەزیر خان دەڕوات بۆ ئەو گەشتە دوو ڕۆژییەی کە لە ڕۆژی شەممەوە دەستپێدەکات.

قوڕەیشی گوتیشی پاکستان هەوڵ دەدات هەڵەتێگەیشتنی نێوان عەرەبستانی سعودیە و ئێران نەهێڵێت. ئەو گوتیشی پاکستان هەرچی لە دەستیدابێت دەیکات بۆ ناوبژیکردنی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە موسوڵمانە لە کاتێکدا پێی وایە هەرێمەکە ناتوانێت باری گرانی شەڕیکی تر هەڵبگرێت.

پاکستان هاوپەیمانێکی نزیکە لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە لە هەمان کاتیشدا هەوڵ دەدات پەیوەندی دیپلۆماسی لە نێوان ڕیاد و تاران بە هاوسەنگی بهێڵێتەوە.

XS
SM
MD
LG