Accessibility links

جەمشید بەهرامی: هونەرمەندی سینەمای کوردی ئەو سەربەستیەی نییە بەو جۆرەی هونەرمەندێکی ئەوروپایی سەربەستە


Jamshid Bahrami
Jamshid Bahrami

هەرچەند یەکەمین فیلمی کوردی لە 1920 کاندا لە ئەرمەنستان درووستکرا و پاشان یەلماز گونای لە ناوەراستی 60 کاندا دست بە دەرهێنانی کۆمەڵە فیلمێکی کرد کە تا ئەمرۆش ماندگارن، بەڵام بەو پێیەی کورد هێشتا خاوەن وڵاتێکی سەربەخۆی خۆێ نییە، ئایا شتێک هەیە بە ناوی سینەمای کوردی؟

هەرچەند یەکەمین فیلمی کوردی لە 1920 کاندا لە ئەرمەنستان درووستکرا و پاشان یەلماز گونای لە ناوەراستی 60 کاندا دست بە دەرهێنانی کۆمەڵە فیلمێکی کرد کە تا ئەمرۆش ماندگارن، بەڵام بەو پێیەی کورد هێشتا خاوەن وڵاتێکی سەربەخۆی خۆێ نییە، ئایا شتێک هەیە بە ناوی سینەمای کوردی؟

ساڵانێکە فیستیڤاڵی فیلمی سینەمایی کوردی چ لە ناوەوەی وڵاات وە یاخود لە دەرەوە ئەنجام دەدرێن، ئاخۆ ئەم فیستیڤاڵانەی چ رۆڵێکیان هەیە لە پێشخستنی سینەمای کوردی؟

سینەماکارانی کورد، هونەرمەندانی تاتر و سینەما، ئاخۆ دەرواننە وڵاتانی پێشکەوتووێ خاوەن ئەزمۆن بۆ کاری هونەری و سینەماییان یان لە چوارچێوەی کار و ئەزمونی وڵاتانی دراوسێ و دەوروبەر دەخولێنەوە؟

دەرهێنانی فیلم بە بێ بودجە و دابینکردنی دارایی کارێکی وا ئاسان نییە، ئاخۆ ئەمرۆ کەسانێک هەن کە دەستی یارمەتی لەو بوارەدا درێژ بکەن بۆ هاریکاری هونەرمەندان لە بەرهەمهێنان فیلم؟

جەمشید بەهرامی نووسەر و دەرهێنەری سینەما و تاتر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئاخۆ سینەمای کوردی بوونی هەیە یان نە ، ئەوە پرسێکە مشت و مڕی لێدەکەوێتەوە، من لام باشترە پێی بڵێم سینەمای کورد لەبەر ئەوەی لە زۆر ڕوانگەوە چاوی لێبکەین بینەر یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی سینەماییە کە بەداخەوە ئێمە لە کوردستان شتێک بە ناوی بینەری پرۆفیشناڵی لایەنی کەم نییە، چونکە لە راستیدا ئێمە هۆڵی سینەماکانمان زۆر زۆر کەمە وە هەندی شت وەکو لایەنە سەرەکیەکانی بەرهەمهێنان لە کوردستاندا پێک ئەهێنن، ئێمە نیمانە وە ئەگەریش هەبی زۆر لاوازە، بەڵام لە لایەکی ترەوە ئەگەر چاوی لێکەین ئێمە بەرهەمهێنانی فیلمان هەیە لە هەموو ئاستەکاندا چ وەکو داکیومەنتری، ئەنیمێشین، فیلمی کورت و فیلمی درێژ".

کاک جەمشید هەر وەها دەلێت " تا کاتی بینەری کوردمان نەبێت، تا کاتێک بینەری پرۆفیشناڵمان نەبێت، تا کاتێک گیشەمان نەبێت وە فیلمسازی کورد چەنێک لە فیلمێکدا هەزینە ئەکات ، لایەنی کەم ئەوەندەی بۆ بگەرێتەوە بۆ ئەوەی بەرهەمی دوواتر بەرهەم بهێنێت، ئێمە تا ئەو کاتە ناتوانین بڵیین خاوەنی سینەماین، لە پەنای ئەوەشدا بواری نووسین و لە پەرتۆکخانەی کوردیدا بەقەد پەنجەکانی دەست پەرتووکمان نییە لە بواری سینەما، ئەمە کۆمەڵێک کیشە درووست دەکات لەبەرامبەر منی لێکۆڵەری کورد، منی نووسەری کورد ".

کاک جەمشید دەشڵێت " هونەرمەند لە هەموو کوردستان تا ئێستا ئەو جۆرەی وەکو فیلمسازیك وەکو هونەرمەندێکی ئەوروپایی کە سەربەستە، ئەو سەربەستییەی نییە، بەڵام رێگەهایێکی دۆزیوەتە کە بتوانی قسەی خۆێ بکات، ئەو بەربەستانەی کە بۆ درووستکراوە بتوانی دەور لێبدات وە بتوانێ قسەی خۆێ بکات ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:47 0:00


XS
SM
MD
LG