Accessibility links

خۆپیشاندان لە شارە سەرەکییەکانی باشووری عێراق بەردەوامە


کاربەدەستانی عێراقی و ئەندامێکی کۆمسیۆنی نیمچە فەرمی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن هەزاران خۆپیشاندەر لە دوو شاری باشووری عێراق چوونەتە سەر شەقامەکان و گڕیان لە ئۆفیسەکانی پارتە سیاسییەکان بەرداوە.

کاربەدەستێکی ئاسایشی عێراقی و کاربەدەستێکی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن خۆپیشاندەران لە ناسرییە گڕیان لە ئۆفیسی دوو پارتی سیاسی ئەو شارە نائارامە بەرداوە.

ئەو دوو کاربەدەستە دەڵێن هێزەکانی ئاسایش بە گوللە وەڵامی خۆپیشاندەرانیان داوەتەوە بەڵام ئاماژەیان بە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەکردووە. کاربەدەستەکان ئاماژەیان بە خۆپیشندانێکی گەورە لە دیوانییە کردووە. بەڵام هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر توندوتیژی لەوێ ڕانەگەیەندراوە.

خۆپیشاندانەکان ڕۆژی سێشەممە لە بەغداوە دەستیانپێکرد کە توندوتیژییەکی زۆری لێ کەوتەوە و هێزەکانی ئاسیش زۆر بە توندی وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە لە ئەنجامدا نزیکەی 100 کەس کوژراون و هەزاران کەسیش بریندار بوون و دەستگیر کراون.

XS
SM
MD
LG